مه‌سجدى: په‌يوه‌ندييه‌كانمان له‌گه‌ڵ يه‌كێتى پته‌وتر ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
باڵيۆزى كۆمارى ئيسلامى ئێران له به‌غدا ئيره‌ج مه‌سجدى رايگه‌ياند، په‌يوه‌ندييه‌كانمان له‌گه‌ڵ يه‌كێتى رۆژ به رۆژ باشتر ده‌بێت و له به‌رامبه‌ريشدا ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى عه‌دنان موفتى رايگه‌ياند، له بيروباوه‌ڕى مه‌سجدى سوودمان وه‌رگرت و تێى گه‌يشتين.
ئه‌مڕۆ شاندێكى كۆمارى ئيسلامى ئێران به سه‌رۆكايه‌تى باڵيۆزى ئێران له به‌غدا و سه‌ركونسوڵى ئێران له هه‌ولێر سه‌ردانى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستانيان كرد.
له دواى كۆبوونه‌وه‌كه، هه‌ريه‌ك له ئيره‌ج مه‌سجدى و عه‌دنان موفتى لێدوانيان بۆ كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن دا.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئيره‌ج مه‌سجدى گوتى: توانيم وه‌ك باڵيۆزى كۆمارى ئيسلامى سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌م و ديدارى يه‌كه‌م له‌گه‌ڵ هاوڕێيانى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان هه‌بێت و دياره‌كه‌مان زۆر باش بوو. باسى په‌يوه‌ندييه‌كانى رابردوو و ئه‌مڕۆ و له باره‌ى داهاتووش قسه‌مان كرد.
گوتيشى: زۆر خۆشحاڵين كه بينه‌رى سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى باش له هه‌رێمى كوردستانين و سووپاس بۆ خوا په‌يوه‌ندييه‌كانى يه‌كێتى له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلامى رۆژ به رۆژ پته‌وتر ده‌بێت و باشتر ده‌بێت و هه‌ندێك كێشه‌ى ناو يه‌كێتيش كه‌مبوونه‌ته‌وه.
باڵيۆزى ئێران له به‌غدا ئه‌وه‌شى گوت: هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانى من بۆ هه‌رێمى كوردستان، شاندێكيش له لايه‌ن مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتييه‌وه به‌ره‌و كۆمارى ئيسلامى به‌ڕێكه‌وتوون بۆ ئه‌وه‌ى دانووستانه‌كان له‌وێش به‌ڕێوه‌به‌رن.
له به‌رامبه‌ردا، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان عه‌دنان موفتى رايگه‌ياند، به خۆشحاڵييه‌وه پێشوازيمان كرد له جه‌نابى باڵيۆزى كۆمارى ئيسلامى له به‌غدا و شاندى ياوه‌ريان و له دانيشتنێكى تايبه‌تدا راشكاوانه باسى په‌يوه‌ندى نێوان يه‌كێتى و كۆمارى ئيسلاميمان كرد.
موفتى گوتيشى: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بيروباوه‌ڕى خۆيان له باره‌ى هه‌موو پرسه‌كانه‌وه باسكرد و ئێمه‌ش بۆچوونى خۆمان خسته‌ڕوو.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى گوتيشى: دووپات‌مان كرده‌وه و وه‌ك رابردوو و ئێستا و له داهاتووشدا كۆمارى ئيسلامى دۆستى ئێمه‌يه و هاوكارمان بووه له دژى ديكتاتۆريه‌ت و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له عێراق و ناوچه‌كه و هه‌رێمى كوردستان.
له باره‌ى مه‌سجدييه‌وه، جه‌نابى مه‌سجدى له لايه‌ن ئێمه‌وه باش ناسراوه وه‌ك دۆستى دێرينى پێشمه‌رگه و گه‌لى كوردستان.
هه‌روه‌ها گوتى: ئومێد ده‌كه‌م له ئاينده‌شدا چاوپێكه‌وتنمان به‌يه‌كه‌وه هه‌بێت و له بيروباوه‌ڕى ئه‌و سوودمان وه‌رگرت و تێى گه‌يشتين.