بەھۆی باران و لافاو لەناوچەیەكی كوردستان پشووی فەرمی راگەیەندرا

كەشناسی ھۆشداری دەدات

K24 - گەرمیان

بەھۆی بارانی بە خوڕ و ئەگەری لافاو، ئیدارەی گەرمیان ئەمڕۆی كردە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەت لە ناوچەكە.

لە راگەیەندراوێكدا بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی گەرمیان روونیكردەوە: "بە پشتبەستن بە راپۆرتی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێم کە ئاراستەی ئیدارەی گەرمیان کراوە و تیایدا پیشبینی باران بارینی زۆر و ئەگەر روودانی لافاوی کردووە، ئیدارەی گەرمیان بڕیاریدا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 18 شوباتی 2018 لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت لە سنوورەکە پشووی فەرمی بێت، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان".

ئەمە لەكاتێكدایە دوێنێ بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی ھەرێمی كوردستان، ھۆشداری ئەوەیدا كە بەھۆی بارانی بە لێزمە لە دەڤەری گەرمیان ئەگەری لافاو ھەیە.