3 حیزبی كوردی تهعریبی ناوچه كوردستانییهكان پرۆتستۆ دهكهن
K24- كهركووك:
بۆ نیشاندانی ناڕهزایهتیی بهرامبهر ئهو ههڵمهتهی تهعریبكردن، كه بهم دواییانه له سنووری پارێزگای كهركووك و ناوچه كوردستانییهكانی دهرهوهی ئیدارهی ههرێم دهستی پێ كردووه، ههریهك له حزبی شیوعی کوردستان، حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بهیاننامهیهكی هاوبهشیان بڵاو كردهوه و ئهو رێككارانهییان به توندی ئیدانه كرد، كه لهو ناوچانه دژ به خهڵكی كوردستان گیراونهته بهر.
دهقی بهیاننامهی حزبی شیوعی کوردستان، حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان:
سەرکوت و تاڵانی هاووڵاتیانی کوردستان لە سەرجەم ناوچە جێناکۆکەکان ئیدانە دەکەین.
لە دوای ئەو بارودۆخە ئەمنی و سەربازیەی پاش ئۆکتۆبەری ١٦ ی ٢٠١٧ بە درێژایی سنورەکانی ناوچە جێناکۆکەکان دروست بووە، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ستەم و سەرکوت و ملهوڕی دژ بە کوردستانیانی سڤیل بە گشتی و جوتیاران و گوندنشینەکان دەچیتە ئاستی مەترسیدارتر.
حکومەتی عێراق و هێزە ئەمنیەکانی لەو ناوچانە هەن دەبێ هۆکارێك بن بۆ سەقامگیری لەو ناوچانە، نەك بوونی ئەوان بەهانەیەك بێت بۆ هاوڵاتیانی عەرەب و تورکمان لەو ناوچانە بۆ ئەوەی پەنا ببەنە بەر ستەم و کوشتن و تاڵان کردن و دروست کردنی بارودۆخێك, کە کۆچی زۆرهملێ ببێتە تاكە ڕێگا لەبەردەم هاوڵاتیانی کوردستان بە هەموو پێکهاتەکانیەوە.
ئاشکرایە لەم دۆخە ناهەموارەدا هەردوو پەرلەمانی کوردستان و عێراق بەرپرسیارن لەوەی: کە ئەم کێشە و دۆخە مەترسیدارە یەکێك بێت لەو دۆسیانەی, کە نابێ نە چاوپۆشی لێبکرێت و نە دوابخرێت لە گفتوگۆکانیان و زۆریش پێویستە دەسبەجێ دانیشتن لەسەر ئەم پرسە بکرێت، چونکە چەندین هاووڵاتی کورد تیرۆر کران، چەندین گوندی کوردستانی لە ژێر زەبری تیرۆر و کوشتار بە زۆر چۆڵکران، بهروبوومی هەزاران دۆنم لە زهوی کشتوکاڵی جوتیارانی کوردستانیان دوورایهوه و تاڵان کران یان سوتێنران، ئەمە بارودۆخی گشتی ناوچە جێناکۆکەکانە بە گشتی و بە تایبەت مەخموور، دەشتی قەراج، کەرکوك، خەنەقین و دەروبەری.
ئێمە ئەو حیزبانەی لە خوارەوە ئیمزامان کردووە، پێمان وایە ئەم داواکاریانەی خوارەوە وەکو چارەسەری دەسبەجێ دەکرێ بکرێتە ئەجیندای بەرگرتن لە تەشەنەكردن و فراوابوونی ئەم ستەمە:-
1- کاراکردنەوەی هەموو ئەو لیژنە و دام دەزگا یاسایی و پەرلەمانی و حکوومیانەی، ئەرکیان جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠بوو، بە میکانیزمێکی تازە، خێرا و دەسبەجێ .
2- گەڕانەوەی بێ مەرجی هەموو کوردستانیانی گوندە تازە چۆڵپێکراوەکان بۆ سهر ماڵ و حاڵی خۆیان. دابین کردنی ئاسایش، ئارامی و ئاشتی بۆ ژیان و پیشەکانیان، کە ئەمەش پاراستنی زەوی و زار و سامانی کشتوکالیش دەگرێتەوە.
3- قەرەبووکردنەوەی هەموو ئەو هاووڵاتیانەی ماڵەکانیان سوتێنراون یان ڕوخێنراون و ئاسانکاری و پاڵپشتی دارایی حکوومەتی فیدرال بۆ ئەوەی ماڵەکانیان بنیات بنێنەوە. قەربوو کردنەوەی هەموو ئەو سامانە کشتوکاڵیانەی کە تاڵان کراون یان سوتێنراون.
4- بوونی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەو ناوچانە بەر لە ساڵی ٢٠١٧ هۆکارێکی سەقامگیری و ئاشتی بوو بۆ هەموو پێکهاتەکان، گەڕانەوەی ئەو هێزانە بۆ ئەو ناوچانە و هەماهەنگی لەگەڵ هێزە فەرمیەکانی حکوومەتی فیدراڵ تا گەیشتن بە قۆناخی جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠، دەتوانێت یەکێك بێت لە پایەکانی سەقامگیری ئاشتی و پێکەوە ژیان.
5- ھیچ لایەن و ناوەندێك بۆی نەبێت لە دەرەوەی لیژنە و پڕۆسە و بە ئاکام گەیاندنی مادەی ١٤٠ ووتوووێژ لەسەر داوای هاووڵاتیە عەرەبە ھاوردەکان بکات بە گشتی و بە تایبەت ئەم شەپۆلە تازەی تەعریبکردن و تاڵان کردنەی دەگوزەرێت، کە تەنھا قابیلی رەت کردنەوەیە و ناکرێت سازشی لەسەر بکرێت.
- حیزبی شیوعی کوردستان
- حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
- بزوتنەوەی دیموکراتی گه لی کوردستان
H.B