سه‌رۆكى ليژنه‌ى 140: ترس و تۆقاندن باڵى كێشاوه‌ به‌سه‌ر كه‌ركووكدا

پێویستە لایەنە سیاسیيەکان بۆچوونە جیاوازەکان وەلا بنێنن
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆکی لیژنەی ماددەی 140 لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك كاكه‌ ره‌ش سديق بانگەوازێك ئاراستەی  حزبە کوردستانییه‌كان دەکات و ئاگاداریان دەکاتەوە لە بارودۆخی ناھەمواری شارەکە و دەڵێت لە دوای 16ی ئۆکتۆبەر رۆژ بە رۆژ نا ئومێدی و ترس و تۆقاندن و دڵەڕاوکێ باڵ دەکێشێ بەسەر كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه‌. بۆ دەربازبوونیش لەم نەھامەتیانە پێویستە لایەنە سیاسیيەکان بۆچوونە جیاوازەکان وەلا بنێنن و ھەوڵی رزگاکردنی کەرکووك بدەن، یەکێتی نيشتمانی کوردستانیش پشتيوانى ئه‌و بانگه‌وازه‌ ده‌كات.