"كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار بۆ بارسێلۆنا ئاشكرا بوو"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه نێیمار له جێهێشتنی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه په‌شیمانه و پێیوایه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كردووه كه په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان كردووه.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا له چاپی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 17 ئۆكتۆبه‌ری 2018، وێنه‌ی نێیماری به‌رازیلی له به‌رگی یه‌كه‌می رۆژنامه‌كه‌ی داناوه و نووسیویه‌تی: هاوینی داهاتوو نێیمار دا سیلڤا ده‌گه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا و سێكوچكه‌یه‌كی تۆقێنه‌ر هاوشانی مێسی دروست ده‌كاته‌وه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه نێیمار له خولی فره‌نسا هه‌ست به هیچ جۆش و خرۆشێك ناكات و نیگه‌رانه به‌هۆی كه‌شوهه‌وای خولی فره‌نسا و ده‌یه‌وێت جارێكی دیكه هاوشانی مێسی یاری بكات و زۆر په‌رۆشه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بارسێلۆنا.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، نێیمار به‌هۆی خۆشه‌ویستی بۆ بارسێلۆنا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هیچ یاریزانێكی بارسێلۆنا نه‌پچڕاندووه، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ مێسی، سوارێز و راكیتیچ و گفتووگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بارسا كردووه.
سه‌رچاوه‌كه جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه پێیوایه ئاستی خولی فره‌نسا زۆر لاوازه و هیچ ململانێیه‌كی به‌هێز هه‌ست پێ ناكات و هه‌میشه پاریس سانجێرمان به‌بێ ركابه‌ر لوتكه ده‌گرێت و ئاستی خوله‌كه یاریزانه‌كان پێش ناخات.
رۆژنامه‌ی موندۆ ئه‌وه‌شی نووسیوه كه نێیمار له وه‌رزی 2018 ـ 2019 ده‌گه‌ڕێته‌وه و بارسێلۆنا و به‌رپرسانی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ش ده‌رگای یانه‌كه‌یان به‌ڕووی دا كردۆته‌وه.