ملیاردێره‌كان له سه‌رده‌می كۆرۆنا ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌بن
K24 - مینیسۆتا – ئه‌مه‌ریكا:
له‌كاتێكدا ملیۆنه‌ها ئه‌مه‌ریكی به‌هۆی بێكارییه‌وه فۆرمی بێكارییان پڕكردووه‌ته‌وه له دوای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كه‌چی ملیاردێره ئه‌مه‌ریكییه‌كان، سه‌رمایه‌كانیان به‌بڕی 583 ملیار دۆلار زیاد ده‌كات.
راپۆرتێكی نوێی (ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌پێناوی دادوه‌ری باج ATF و پرۆگرامی په‌یمانگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كان ده‌رباره‌ی نایه‌كسانی)، ده‌ریخستووه كه سه‌روه‌تی ملیۆنێر و ملیاردێره‌كان له 18ی ئادار تا 17 حوزه‌یران گه‌شه‌ی سه‌ندووه.
هه‌روه‌ها گۆڤاری نیوزویك باسی له‌وه كردووه، دوو گرووپی فۆربس ده‌ریخستووه كه كۆی گشتی داهاتی ملیاردێره ئه‌مه‌ریكییه‌كان له 2 تریلیۆن و 984 ملیار دۆلاره‌وه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 3 تریلیۆن و 531 ملیار دۆلار له‌ماوه‌ی ئه‌و سێ مانگه‌دا.
له نیوه‌ی مانگی ئادار و له‌كاتی داخستنی بازاڕه‌كان له ئه‌مه‌ریكا، 29 ملیاردێر له ئه‌مه‌ریكا زیادیكردووه كه ئێستا ژماره‌كه‌یان گه‌یشتۆته 643 ملیاردێر له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا. له‌و لیستی گه‌شه‌سه‌ندنه‌دا 12 ملیاردێر زیاتر سه‌رمایه‌كانیان بووه به دوو ئه‌وه‌نده له ماوه‌ی ئه‌و سێ مانگه‌دا.
یه‌كێك له‌و سه‌رمایه‌دارانه تریفۆر میلتۆن خاوه‌نی دامه‌زراوه‌ی كۆمپانیای دروستكردنی بارهه‌ڵگری نیكۆلا مۆتۆر، سه‌روه‌ته‌كه‌ی 5 ئه‌وه‌نده زیادیكردووه.
به‌پێی راپۆرتێكی نیوزویك، فرانك كلیمنتی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌كاری ATF، ده‌ڵێت: "له ماوه‌ی سێ مانگدا، 600 ملیاردێر سه‌روه‌ته‌كانیان زۆر زۆر زیادیكردووه، بۆیه هه‌روه‌ك حكومه‌تی ویلایه‌ته‌كان ده‌ڵێن ویلایه‌ته‌كانیان پێویستی به یارمه‌تی دارایی ئه‌وانه بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری به 330 ملیۆن كه‌س له ئه‌مه‌ریكا".
هه‌روه‌ها كلیمنتی ده‌شڵێت:"سه‌روه‌تی سه‌رمایه‌داران دوو ئه‌وه‌نده‌ی لێهاتووه له‌كاتێكدا حكومه‌تی فیدرالی ته‌نیا یه‌كجار هاوكاری ماددی خه‌ڵكی كردووه له بێكاربوون ئه‌ویش خۆی له 150 ملیۆن كه‌سدا بینیوه‌ته‌وه كه به‌هۆی په‌تاكه‌وه كاریان وه‌ستاوه. ئه‌گه‌ر ئه‌م په‌تایه هیچی نه‌كردبێت ئه‌و نایه‌كسانییه‌ی ده‌رخست له كۆمه‌ڵگه‌دا، كه پێویستی به گۆڕانكاری ریشه‌یی هه‌یه".
پێنج ملیاردێره‌كه‌ی ئه‌مریكا: جیف بیزۆس، بێل گێتس، مارك زاكربێرگ، وارین بافێت و لاری ئالیسۆن. تێكرای سه‌روه‌ته‌كه‌یان 101 ملیار دۆلار گه‌شه‌ی كردووه یاخود به‌رێژه‌ی 17.4% ی سه‌روه‌ته‌كه‌یان زیادیكردووه.
كۆمپانیای ئه‌مازۆن-ی بیزۆس له‌هه‌موو كه‌س زیاتر سوودمه‌ند بووه له‌گه‌ڵ زیادبوونی داوا له‌سه‌ر بازاڕكردن له‌رێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه.
جاك كولیز به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆگرامی نایه‌كسانی له په‌یمانگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سیاسی بۆ گۆڤاری نیوزویك ده‌ڵێت: "زیادبوونی سه‌روه‌تی ملیاردێره‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌لیكار و زیادبوونی بێكاری، واده‌كات چینی ناوه‌ند زیانی به‌ركه‌وێت".