تانكشكێنه‌كانی ده‌ست "یه‌په‌گه" توركیا ده‌ترسێنێ
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی yeniakit))ـی توركیا، لایه‌نی ناڕازی له بڕیاریه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته له سووریا، بڕێكی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی نوێیان داوه به یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه".
رۆژنامه توركییه‌كه نوسیوویه‌تی "ئه‌و بڕه زۆره‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی، به‌شێكیان مووشه‌كی دژه تانكن له جۆری "Javelin" و "Tow" و پێشبینی ده‌كرێت شه‌ڕڤانه كورده‌كان دژی تانكه‌كانی سوپای توركیا به‌كاریبهێنن كه ئێستا خۆیان بۆ چوونه ناو ناوچه‌ی منبج له باكووری سووریا ئاماده كردووه‌و ده‌یانه‌وێت به‌م نزیكانه ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كه ئه‌نجام بده‌ن".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌كه، یه‌كه تایبه‌ته‌كانی سوپای توركیا ئێستا به‌دوای شوێنی كۆگاكردن و هه‌ڵگرتنی ئه‌و مووشه‌كانه‌دا ده‌گه‌ڕێن له منبج، چونكه ئه‌و مووشه‌ك و چه‌كانه بوونه‌ته هۆی دواكه‌وتنی هێرشی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه".
ئه‌وه له كاتێكدایه هێشتا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه راستی و درووستی زانیارییه‌كانی ئه‌و رۆژنامه توركییه‌یان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه شاراوه نییه كه هێشتا هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، پاڵپشتی سه‌ربازی و ماددی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی ده‌كه‌ن كه هێزه‌كانی یه‌په‌گه به بڕبڕه‌ی پشتی ئه‌و هێزانه داده‌نرێن له شه‌ڕی دژی داعشدا له باشووری پارێزگای دێره‌زوور.
چالاكوانانی سووریاش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه گرته ڤیدیۆیه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێن "ئه‌وه كاروانی هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشه بۆ هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی كه به‌م دوواییانه گه‌یشتووه‌ته ده‌ستیان".
هه‌روه‌ها له رابردووش‌دا سه‌ره‌ڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی پینتاگۆن، به‌ڵام توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو كه هێزه كوردییه‌كان مووشه‌كی جۆری "جه‌یڤلن" و "تاو" یان پێدراوه.