گۆڕان بۆ دیاركردنی كاندیدەكانی بۆ حكوومەت لە كۆبوونەوەدایە

جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان تاوتوێی دیاركردنی كاندیدەكانی دەكات

K24 - سلێمانی

ھاژە غەفور، پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، بۆ دیاركردنی كاندیدەكانی حزبەكەی بۆ كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەدایە".

بە گوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێرمان: "پێشتر چەند راپۆرتێك لەناو گۆڕان دراون بە جڤاتی گشتی و لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا گفتوگۆ لەسەر راپۆرتەكان دەكرێت و دواتر راسپاردەكان دەدەن بە جڤاتی نیشتمانی گۆڕان كە دامەزراوەی بڕیاردانە لەناو ئەو حزبە و بڕیاریشە سبەی بۆ ھەمان پرس جڤاتی نیشتمانی گۆڕان كۆببێتەوە".

ئەوە لەكاتێكدایە لە 18/2/2019 پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان رێككەوتنێكیان لەبارەی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان واژوو كرد.

ھ.م