باشووری کوردستان نەجمەدین كەریم: ریفراندۆم پرۆسەیەكی دیموكراتییە بۆ زانینی رای ھاووڵاتیان

نەجمەدین كەریم: ریفراندۆم پرۆسەیەكی دیموكراتییە بۆ زانینی رای ھاووڵاتیان

K24 - كەركووك

لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ فەرمانگە حكوومییەكانی شاری كەركووك، نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركووك رایگەیاند: "ئه‌نجامدانى ريفڕاندۆم پرۆسەیەكی ديموكراتييه‌ بۆ زانينى بيروڕاى هاووڵاتييان".

پارێزگاری كەركووك، ئاماده‌يى پارێزگای كەركووكیشی راگەیاند بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و ریفراندۆم و بەشداریكردنی ھاووڵاتییان لە پرۆسه‌كەدا.

بە گوێرەی راگەیەندراوی كۆبوونەوەكە، پارێزگاری كەركووك باسی لە جموجۆڵی داعش لە سنووری حەمرین كردووە و ئەوەی خستووەتەڕوو، بەھۆی نزیكبوونەوەی كۆنترۆڵكردنەوەی تەواوی مووسڵ ھەڵاتنی چەكدارانیان بەرەو حەویجە داعش پەلاماری سەنگەرەكانی پێشمەرگە دەدەن، كە خۆشبەختانە شكست بە ھەموو ھێرشەكانیان ھێنراوە.

9. sidebar1_home_page