وەزارەتی پەروەردە لەبارەی گۆڕانكاری لە تاقیكردنەوەكان روونكردنەوە دەدات

تاقیكردنەوەكانی پۆلی 9 و 12 بەمشێوەیە دەبێت

K24 - ھەولێر

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی گۆڕانكاری لە چۆنیەتی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 9 و 12 ئامادەیی، لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، ھیچ گۆڕانكارییەك لە تاقیكردنەوەكانی پۆلی 9 و 12 ئامادەیی نەكراوە.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی پەروەردە ھاتوو: "ماوەیەکە چەندین هەواڵی ناڕاست بڵاو دەکرێنەوە لەسەر چۆنیەتی ئەنجامدانی تاقیکرنەوە نیشتمانی و وەزارییەکانی پۆلی نۆیەم و دوانزەی ئامادەیی. پێویستە لێرە دووپاتی بکەینەوە کە ئەو تاقیکردنەوانە هیچ گۆڕانکارییەکیان بەسەردا نەهاتووە و ڕۆژ نا ڕۆژێك ئەنجام دەدرێن و ئەگەر کەوتە هەینی، لەو رۆژەدا ئەنجام نادرێت و دەکەوێتە رۆژی دواتر".

وەزارەتی پەروەردە روونیشی دەكاتەوە: "کە قسەی فەرمی وەزارەتی پەروەردە تەنها لە پەیجی فەرمی وەزارەت وەربگرن".

ھ.م