شاندێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا سه‌ردانى رۆژئاواى كوردستان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
شاندێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، سه‌ردانی ناوچه‌كانی رۆژئاواى كوردستانى كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى پارتى يه‌كێتى ديموكرات (په‌يه‌ده) و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) كۆبوويه‌وه.
شانده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه به‌سه‌رۆكایه‌تی ماكس مارتن سه‌ردانی ناوچه‌كه‌ی كردبوو، له‌گه‌ڵ جێگری هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده، ئاڵدار خه‌لیل، به‌رپرسانی په‌یه‌ده فه‌وزی یوسف و به‌دران جیا كورد كۆبووه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌ندامانی په‌یه‌ده داوایان له به‌رپرسانی ئه‌مریكی كرد بۆ دامه‌زراندنی سیستمی فیدراڵی له سووریا پشتيوانيان بكات.
دواتر شانده‌كه سه‌ردانى كۆبانێى كرد و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)، شاهین جیلۆ كۆبووه‌وه.
هه‌روه‌ها شانده‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ره‌ققه كۆبوه‌وه، گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی شاره‌كه كه وێرانبووه.
ماكس مارتن، له كۆبوونه‌وه‌كانی ئاستانادا له‌نێو شاندی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مریكادا بوو كه به‌ده‌ستپێشخه‌ری توركیا و رووسیا رێكده‌خرێت، به‌ڵام به‌شداری له دوایین كۆبوونه‌وه‌دا نه‌كرد.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ