به فه‌رمی بارسێلۆنا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه
یانه‌ی بارسێلۆنا دوای سێ مانگ بۆ یه‌كه‌مجار له یاریگه‌ی كامپ ن‌و مه‌شق و راهێنانی كرد و گه‌ڕانه‌وه‌ی لویس سوارێزیشی راگه‌یاند.
بارسێلۆنا دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ مه‌شق و راهێنانه‌كان بۆ یه‌كه‌مجار یه‌كه‌یه‌كی راهێنانی له یاریگه‌ی كامپ ن‌و ئه‌نجامدا و له مه‌شقه‌كانی ئه‌مڕۆ لویس سوارێز و مێسی به‌شداریان كرد.
یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی له‌لایه‌ن تیمی پزیشكی یانه‌كه‌ی گڵۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵكراوه و به ته‌واوه‌تی له پێكانه‌كه‌ی چاك بووه‌ته‌وه و رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له گه‌ڕی 28ـی لالیگا به‌رامبه‌ر ریال مایۆرۆكا ده‌توانێت یاریی بكات كه ئه‌م یاریزانه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی له ئه‌ژنۆی راستی بۆ كرا، هاوكات یانه‌كه دووپاتیكردۆته‌وه مێسی و نێلسۆن سیمیدۆ به ته‌نیا له یاریگه‌ی كامپ ن‌و به‌شداری مه‌شقه‌كانیان كردووه دوای ئه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی بارسا رایگه‌یاند مێسی پێكانێكی بچووكی له ماسوولكه‌كانی رانی راستی هه‌یه و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م یاریزانه رۆژی دووشه‌ممه بگه‌ڕێته‌وه راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كان.