لە سلێمانی باندێكی مەترسیدار دەستگیر كرا

ھەماھەنگیان لەگەڵ باندێكی باشووری عێراق كردووە

K24 - سلێمانی

ھاوژین جەمال، پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "ھێزە ئەمنییەكانی سلێمانی باندێكیان دەستگیر كرد، بە گوتەی بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی، ئەو باندە یەكێكە لە باندە مەترسیدارەكان، كه‌ خەڵكیان رفاندووە و كوشتووە و پارەیان لە چەند كەسێك سەندووە".

گوتیشی: "بە گوێرەی زانیاریی ھێزە ئەمنییەكان، ئەو باندە ھەماھەنگییان لەگەڵ باندێك لە باشووری عێراق كردووە و پێكەوە چەند كردەوەیەكیان ئەنجام داوە".

پەیامنێری كوردستان24 راشیگەیاند: "ئەو باندە پێكھاتوون لە چوار كەس و بكوژی ئەو كەسەن كە لە 18/12/2018 لە شاری سلێمانی بێسەروشوێن بوو، دوای دەستگیركردنیان ددانیان بە تاوانەكەدا ناوە و ئەمڕۆش تەرمی ئەو كەسە لەو شوێنە دەرھێنرا، كە دوای كوشتنی لێی نێژرا بوو".

ھ.م