كیم ده‌بێته پاسه‌وانی ژنه‌كه‌ی
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ڤیدیۆیه‌ك كه له یوتیوب بڵاوكراوه‌ته‌وه، كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور، پاڵ به رۆژنامه‌نووسێكه‌وه ده‌نێت، چونكه له‌سه‌ر رێگای ژنه‌كه‌ی راوه‌ستاوه، له‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ هاوژینی سه‌رۆكی كۆریای باشوور به‌ره‌و شوێنی چالاكییه‌ك ده‌چێت.
رووداوه‌كه كاتی دیداری نێوان كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور و موون جای ئین، سه‌رۆكی كۆریای باشوور روویداوه‌و له‌وكاته‌ی وێنه‌گری رۆژنامه‌یه‌ك ده‌چێته سه‌ر رێگای هاوژینه‌كه‌ی كیم بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی بگرێت، سه‌رۆكی كۆریای باكوور پاڵی پێوه‌ده‌نێت و له‌سه‌ر رێگای خانمی یه‌كه‌می كۆریای باكوور لایده‌دات.
دیداری لوتكه‌ی نێوان هه‌ر دوو سه‌رۆكی كۆریاكه، رۆژی هه‌ینی رابردوو 27/4/2018 به‌ڕێوه‌چوو و به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی كۆتایی دیداره‌كان، ئامانجی هاوبه‌شی زۆر هه‌یه بۆ داهاتوو پێكه‌وه كار بۆ پاككردنه‌وه‌ی نیمچه دوورگه‌كه له چه‌كی ئه‌تۆمی بكه‌ن و له بری چه‌كی بالیستی كار بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بوژادنه‌وه‌ی ناوچه‌كه بكرێت.