ماليكى بۆ كوردستان24: داواكارى كورد داواكارى ئێمه‌شه‌

ماليكى پشتيوانى داواكارى هاووڵاتيانى باشوور ده‌كه‌ين
kurdistan24.net

K24 – به‌غدا:

كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، فوئاد مه‌عسووم له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى عێراق كۆتايى هات.

له‌ دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌، نورى ماليكى سه‌رۆكى ليستى ده‌وڵه‌تى ياسا، تايبه‌ت به‌ كوردستان24، رايگه‌ياند، ئێمه‌ له‌گه‌ڵ داواكارى هاووڵاتيانين.

گوتيشى: له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا زياتر له‌ ليستى فه‌تح نزيك ده‌بينه‌وه‌ و كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ين، گه‌وره‌ترين ليست درووست بكه‌ين بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت.

هه‌روه‌ها گوتى: داواكارييه‌كانى كورد داواكارى ئێمه‌شه‌ و ئێمه‌ و كورد هاوبه‌شين له‌ پرۆسه‌ى سياسى عێراقدا.

ئه‌مڕۆ به‌ بێ ئاماده‌بوونى حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، لايه‌نه‌ سياسييه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمارى عێراق، فوئاد مه‌عسوم كۆبوونه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ره‌وشى ئێستاى عێراق و ئه‌نجامه‌كانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى 12ى ئايارى رابردوو و خۆپيشاندانه‌كانى باشوور تاوتوێكران.

بڕياره‌ سه‌رۆكايه‌تى كۆمار له‌ باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه‌ راگه‌يه‌ندراوێك بڵاو بكاته‌وه‌.

ئ.ر