توركيا 120 فڕۆكه‌ی ئێف 35 وه‌رده‌گرێت و باسی ئۆپه‌راسیۆنی رۆژهه‌ڵاتی فوراتیش ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ئاشكرایكرد، "وڵاته‌كه‌ی 120 فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری "ئێفـ35"ی درووستكراوی ئه‌مه‌ریكی وه‌رده‌گرێت"، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێكرد، "هه‌رچه‌نده فڕۆكه‌كان درووستكراوی ئه‌مه‌ریكان، به‌ڵام هه‌ندێك به‌شی ئه‌و فڕۆكانه له ئه‌نقه‌ره درووستكراون".
به‌گوێره‌ی ئاژانسی "ئه‌نادۆڵۆ"ـی توركی، له گوتارێكدا ئه‌ردوغان باسی ئۆپه‌راسیۆنه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی فوراتی كرد و رایگه‌یاند، "ئێمه ده‌زانین تیرۆریسته‌كان چۆن بیر ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و چاڵه‌ی هه‌ڵیان كه‌ندووه، هه‌ر ئه‌وان هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه ناوی و به‌رده‌وام ده‌بین بۆ له‌ناوبردنیان".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئیبراهیم كاڵن، راوێژكاری ئه‌ردوغان گومانی خۆی له‌و راپۆرتانه نیشاندابوو، كه باس له ئه‌گه‌ری راده‌ستنه‌كردنی ئه‌و فڕۆكانه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ده‌كه‌ن، به‌وه‌ی كه ئه‌و راپۆرتانه جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، "به‌هۆی خواستی توركیا بۆ كڕینی سیسته‌می دژه مووشه‌كی له رووسیا، ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنی پێدانی فڕۆكه‌ی ئێف 35 به توركیا پاشه‌گه‌ز ده‌بێته‌وه".
له‌مباره‌یه‌وه كاڵن گوتی: "وڵاته‌كه‌م گومانی له‌وه هه‌یه كه ئه‌مه‌ریكا راده‌ستكردنی فڕۆكه‌ی ئێف 35 به توركیا ره‌ت بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر بێت‌و توركیا سیسته‌می دژه مووشه‌كی له رووسیا بكڕێت".
كاڵن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "ئێمه ته‌نیا بكڕ نین، به‌ڵكو به‌شێكین له‌و پڕۆژه‌یه، كه ژماره‌یه‌ك وڵات به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و ژماره‌یه‌ك پرسیار له‌خۆ ده‌گرێت، بۆیه ئاسان نییه راده‌ستكردنی ئه‌و فڕۆكانه به توركیا ره‌تبكرێته‌وه".
دوای ئه‌وه‌ی توركیا خواستی خۆی بۆ كڕینی سیسته‌می دژه مووشه‌كی ئێس 400ی رووسی راگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانی خۆی نیشاندا و به‌م دواییانه لێدوانه دژیه‌كه‌كانی نێوان واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره به‌رده‌وام بوون و، باسی ئه‌گه‌ری پاشه‌گه‌زبوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌و رێككه‌وتنه ده‌كرا، كه بۆ كڕینی فڕۆكه‌ی ئێف 35 له‌نێوان هه‌ردوو وڵات واژوو كراوه.
ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌ردوغان ته‌نیا دوای رۆژێك به‌سه‌ر ئه‌و نامه‌یه‌دا دێت، كه ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكا ئاراسته‌ی ئه‌و گروپانه‌ی ئۆپۆزسیۆنی توندڕه‌وی سووریا كردووه، كه فه‌رمان له ئه‌نقه‌ره وه‌رده‌گرن و له نامه‌كه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكادا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه كراوه، "ئه‌گه‌ر ئه‌و گروپانه له ئۆپه‌راسیۆنی رۆژهه‌ڵاتی فورات له‌دژی هێزه كوردییه‌كان هاوكاری توركیا بكه‌ن، راسته‌وخۆ ده‌بنه ئامانجی هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا"، چونكه وه‌ك ئاماژه‌یان پێداوه، "هێرشكردنه سه‌ر یه‌په‌گه و هێزه كوردییه‌كان، هێرشكردنه بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بێ وه‌ڵام نابن".
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا به‌وه گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریای ئاگاداركرده‌وه، "كاتێك فیل سه‌ما ده‌كات، پێویسته خۆت له گۆڕه‌پانه‌كه دوور بخه‌یته‌وه".
H.B