نێیمار داوایەکی بارسێلۆنا رەتدەکاتەوە

K24- هەولێر

نێیمار هێشتا ئامادە نییە هیچ قسەیەک لەبارەی دەنگۆی رۆیشتنی بۆ ریزەکانی پاریس سانجێرمانی فڕەنسی بڵاو بکاتەوە.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا داوای لە نێیمار کردووە بێتە دەنگ و بەفەرمی دەنگۆی رۆیشتنی بۆ بارسێلۆنا رەتبکاتەوە، بەڵام تاکو ئێستا ئەو یاریزانە بڕازیلییە ئامادە نییە هیچ قسەیەک لەمبارەیەوە بکات.
نێیمار کە ئێستا لە دوورگەی ئیبیزا خەریکی بەسەربردنی پشووەکانییەتی، چەند جارێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە وێنەی بڵاوکردووەتەوە، بەڵام تاکو ئێستا ئامادە نییە هیچ لەبارەی ئەو دەنگۆیانەوە بڵێت، کە زۆربەی میدیاکانی جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە.
میدیاکانی بڕازیل ئاشکرایان کرد، نیمۆ ئامادەیە گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا هەڵبوەشێنێتەوە و بچێتە بارسێلۆنا، کە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 222 ملیۆن یۆرۆیە.