ئه‌و 13 یاریزانه بناسه كه بوونه‌ته گۆڵکەری مۆندیالی یانەکان
لە ماوەی 13 پاڵەوانێتی پێشووی جامی جیھانی یانەکان، ھەرجارە و یاریزانێک بۆته گۆڵكه‌ری پاڵه‌وانێتییه‌كه، ئەوەی جێی سەرنجە زۆرترین یاریزان بە ھەبوونی 2 گۆڵ لە ھەگبەکەی بۆتە گۆڵکەر، لێرەدا ناوی ئەو یاریزانانە دەخەیەنە ڕوو کە له مۆندیالی یانه‌كان مێژوویان بۆ خۆیان تۆمار کردووە.
1ـ ساڵی 2000 لە بڕازیل، نیکۆلاس ئانێلکا، لە یانەی ریال مەدرید بە تۆمارکدرنی 3 گۆڵ بووە گۆڵکەری پاڵەوانەتیەکە.
2- ساڵی 2005 لە ژاپۆن، محەمەد نور لە یانەی ئیتحادی سعوودیه، بە 2 گۆڵ بووە گۆڵکار.
3- ساڵی 2006، لە ژاپۆن، محەمەد ئەبوتریکە، یاریزانی ئەھلی میسری, بە تۆمارکردنی 3 گۆڵ بووە گۆڵکەر.
4- ساڵی 2007 لە ژاپۆن، کاکای بڕازیلی لە ئایسی میلانی ئیتاڵیا، بە تاکە گۆڵێک بووە گۆڵکەر.
5- ساڵی 2008 لە ژاپۆن، واین رۆنی لە مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی، 3 گۆڵی تۆمار کردوو بووە گۆڵکەر.
6- ساڵی 2009 لە ئیمارات، دینڵسۆنی بڕازیلی، لە یانەی بۆھانج ستێلرزی کۆریای باشوور، بە 4 گۆڵ بووە گۆڵکەری پاڵەوانەتیەکە.
7- ساڵی 2010 لە ئیمارات، ساموێل ئیتۆی کامیرۆنی لە ئینته‌ر میلانی ئیتاڵیا، بە تاکە گۆڵێک بووە گۆڵکەر.
8- ساڵی 2011 لە ژاپۆن، لیۆنێل مێسی ئەفسانەی ئارجێنتینا و یانەی بارسێلۆنا, بە 2 گۆڵ بووە گۆڵکەری مۆندیال.
9- ساڵی 2012 لە ژاپۆن، پاولۆ گێرێرۆی پیرۆی و یاریزانی کۆرنشیانزی بڕازیلی، بە 2 گۆڵ بووە گۆڵکەر.
10ـ ساڵی 2013، لە مەغریب، موحسین یاگور ھێرشبەری رەجائی بە یزاوی، بە 2 گۆلِ بووە گۆڵکەر.
11- ساڵی 2014، لە مەغریب، سێرخیۆ رامۆسی بەرگریکەری ریال مەدرید، بە 2 گۆڵ بووە گۆڵکەر.
12- ساڵی 2015 لە ژاپۆن، لویس سوارێزی ئۆروگوایی، لە بارسێلۆنا بە 5 گۆڵ بووە گۆڵکەر.
13- ساڵی 2016، لە ژاپۆن، کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی، بە تۆمارکردنی, 4 گۆڵ بووە گۆڵکەری مۆندیال.
بڕیاره ئه‌مرۆ پاڵه‌وانێتی جامی جیهانی یانه‌كانی 2017 له كاتژمێر 8:00ـی ئێواره به كاتی هه‌ولێر به یاری نێوان جه‌زئیره‌ی ئیماراتی و ئۆكلاند سیتی نیوزله‌ندا ده‌ستپێبكات، ریال مه‌درید له 13ـی ئه‌م مانگه یه‌كه‌مین یاری خۆی له‌م پاڵه‌وانێتییه ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌گه‌ر بێت و كریستیانۆ ئه‌مساڵیش ببێته گۆڵكه‌ر، ده‌بێته یه‌كه‌م یاریزانه له مێژوو كه 2 جار له‌سه‌ریه‌ك بۆته گۆڵكه‌ری مۆندیالی یانه‌كان.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم