به‌ناوبانگترین مه‌له‌وانی جیهان كێبڕكێ له‌گه‌ڵ قرش ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
"بۆ ئه‌وه‌ی فیلپس بتوانێت كێبڕكێی قرش بكات، پێویسته ئه‌ویش ببێته قرش"، ئه‌كاونتی "هه‌فته‌ی قرش" له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر، ئه‌و رسته‌یه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ راگه‌یاندنی كاتی په‌خشكردنی كێبڕكێی مه‌له‌وانی له نێوان مرۆڤ و قرش.
ئه‌و ئه‌كاونته‌ی تویته‌ر، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو بڵاویكردبۆوه، نمایشی كیبڕكێی فیلپس له‌گه‌ڵ قرش، له كه‌ناڵی دیسكه‌ڤه‌ری ئه‌مه‌ریكی په‌خش ده‌كرێت.
له راستیشدا ئه‌و مه‌له‌وانه ئه‌مه‌ریكییه، به جلی تایبه‌تی مه‌له‌وانی، به شێوه‌یه‌ك وه‌ك پێستی قرش ئاماده كرابوو، له‌گه‌ڵ كلكێكی هاوشێوه‌ی قرشی بۆ دابین كرابوو.
فیلپس، خاوه‌ن ژماره‌ی پێوانه‌یی مه‌له‌وانه‌ییه له 100 مه‌تری و 200 مه‌تری په‌پووله و 400 مه‌تری مه‌له‌وانی ئازاد.
كێبڕكێی سه‌د مه‌تری، له ئاوی دوورگه‌ی ئالاباما به ڕێوه‌چوو، له كۆتاییشدا، فێلپس به ماوه‌ی 38.1 چركه مه‌سافه‌ی 100 مه‌تری بڕیی و ته‌نها دوو چركه‌ی جیاوازی له‌گه‌ڵ قرشه‌كه هه‌بوو.
هه‌رچه‌نده فیلپسی خاوه‌ن مه‌دالیای زێڕینی ئۆلۆمپیاد له كێبڕكێكه‌دا دۆڕاندی، به‌ڵام ئه‌مه هۆكاری سه‌ره‌كی بێئومێدی بینه‌ران نه‌بوو، بینه‌ران وایانده‌زانی ئه‌و مه‌له‌وانه ئه‌مه‌ریكییه، كێبڕكێ له‌گه‌ڵ قرشێكی راسته‌قینه‌ی سپی‌دا ده‌كات، كه خێراترین جۆری قرشه، به‌ڵام له راستیدا كێبڕكێكه له‌گه‌ڵ جۆره قرشێكی دیكه، كه خێراییه‌كه‌ی ته‌نها 25 میله له كاتژمێرێكدا.
ئه‌وه‌ی بینه‌رانی زیاتر نیگه‌ران كرد، خودی كێبڕكێكه‌بوو، كاتێك بینییان ئه‌و قرشه‌ی فێلپس كێبڕكێی له‌گه‌ڵدا ده‌كات، راسته‌قینه نییه، به‌ڵكو گرافیكه و به كۆمپیوته‌ر درووستكراوه.
هه‌رچه‌نده دیمه‌نێكی ڤیدیۆیی ئه‌و جۆره قرشه بڵاوكرایه‌وه، كه به دوای پارچه‌یه‌ك گۆشتی سه‌گی ئاوی ده‌كه‌وێت، به‌ڵام كێبڕكێ راسته‌قینه‌كه‌ی فێلپس له‌گه‌ڵ گرافیكه‌كه بوو، ئه‌مه‌ش بینه‌رانی تووشی شۆك كرد.
Cure a friend's #SharkWeek FOMO by telling them that "Phelps vs. Shark: Sharkopedia Edition" is on @Discovery TONIGHT at 7p. pic.twitter.com/v3Gqth1iDp
— Shark Week (@SharkWeek) July 24, 2017
It was just #2seconds. Here's how @MichaelPhelps came that close to beating a great white shark. #PhelpsVsShark #SharkWeek pic.twitter.com/PU1pvWqtpl
— Shark Week (@SharkWeek) July 24, 2017