پلانی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا ره‌تكرایه‌وه
K24- هه‌ولێر:
پەرلەمانی بەریتانیا ڕێككەوتنی چوونە دەرەوەی وڵاتەكەی لە یەكێتی ئەوروپای رەتكردەوە و پێشبینی ده‌كرێت حكوومه‌تی به‌ریتانیا هه‌ڵوه‌شێته‌وه.
دوای پێنج رۆژ کۆبوونەوە و گفتوگۆکردن، ئەمشەو پەرلەمانی بەریتانیا دەنگی لەسەر پڕۆژەی رێككه‌وتنی نێوان له‌نده‌ن و برۆكسل سه‌بارت به چوونەدەرەوە لە یەکێتیی ئەوروپادا و به زۆرینه‌ی ده‌نگ رێككه‌وتنه‌كه‌یان ره‌تكرده‌وه.
بەپێی ئەنجامەکان، 432 پەرلەمانتار دژی پڕۆژە پێشنیازکراوەکەی تێریزا مەی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بوون و ته‌نیا 202 پەرلەمانتاری پشتیوانیان لێ کرد.
له 23ی حوزه‌یرانی ساڵی 2016 له سه‌رده‌می ده‌یڤید كامیرۆنی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا ریفراندۆمی ده‌رچوون له یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌و وڵاته به‌ڕێوه‌چوو و، به رێژه‌ی 51.9% ده‌نگیان به به‌ڵێ دا و 48.1% ده‌نگیان به نه‌خێر دا، دواتر كامیرۆن ده‌ستی له كار كێشایه‌وه و له 13ی ته‌ممووزی هه‌مان ساڵ تێریزا مه‌ی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیری نوێی ئه‌و وڵاته هه‌ڵبژێردرا و به‌رده‌وامی به پڕۆژه‌ی ده‌رچوون له یه‌كێتی ئه‌وروپایدا.
جێی باسه هیچ وڵاتێكی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا پشتیوانی ده‌رچوونی به‌ریتانیای له یه‌كێتییه‌كه نه‌كرد.
H.B