ژمارەی قوربانیانی ئاگرەکەی کالیفۆرنیا لە زیادبووندایە

1000 کەس بێسەروشوێنن

K24 – هه‌ولێر:

تا دێت قوربانیانی ئاگرەکەی ویلایەتی کالیفۆرنیا لە ئەمەریکا زیاتر دەبن، بە گوێرەی دواین ئاماریش تاکو ئێستا 74 کەس گیانیان لەدەستداوە و 1000 دیکەش بێ سەروشوێنن.

دوێنێ شەممە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا سەردانی ناوچە سوتاوەکانی باکوری کالیفۆرنیای کرد و رایگەیاند: "کەس نەیدەزانی کە ئەمە روودەدا".

ئاگرەکە تاکو ئێستا 146 هەزار دۆنم زەوی سووتاندووە، بەهۆیەوە 9 هەزار و 800 خانوو داڕماون.

سەرچاوە: سی ئێن ئێن

H.J