ساڵح موسلم: هه‌میشه له‌گه‌ڵ دیمه‌شق له په‌یوه‌ندیدا بووین
K24- هه‌ولێر:
ساڵح موسلم، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ته‌ڤگه‌ری جڤاكی دیموكرات "ته‌ڤده‌م" دووپاتیكرده‌وه، هه‌میشه ئه‌وان له‌گه‌ڵ رژێمی سووریا له په‌یوه‌ندیدا بوونه و به بوونی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و په‌یوه‌ندییه نه‌پچڕاوه كه له‌گه‌ڵ دیمه‌شق هه‌یانبووه.
موسلم له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ رادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، "كاتێك ئه‌وان شه‌ڕی داعشیان ده‌كرد، هێزی ئه‌مه‌ریكا له‌وێ نه‌بوون، دواتر هه‌ر كه‌سێك به‌گوێره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆی هاتووه‌ته ناوچه‌كه".
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ته‌ڤده‌م گوتیشی، "به به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا له په‌یوه‌ندیدا بوونه و كاتێك ئه‌مه‌ریكا بوونی نه‌بوو، ئه‌وان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق له په‌یوه‌ندیدا بوون، كاتێكیش ئه‌مه‌ریكا هاته ناوچه‌كه، نه‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ته‌ڤده‌م و دیمه‌شق بپچڕێت".
دووپاتیشیكرده‌وه، "ئێمه خاوه‌ن سیسته‌می تایبه‌تی خۆمانین، ئێمه ده‌مانه‌وێت گۆڕانكاری له سووریا هه‌بێت، ئێمه به‌شێكی دانه‌بڕاوین له خاكی سووریا"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌وان له بڕیاری خۆیان ئازادن و پڕۆژه‌یه‌كیان هه‌یه و دانوستان له پێناو جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه به‌رده‌وامن", ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ دانوستانی نێوان ته‌ڤده‌م و دیمه‌شق.
H.B