میلانیا داوا له تره‌مپ ده‌كات ئه‌م ژنه له كۆشكی سپی ده‌ربكات
K24 - هه‌ولێر:
میلانیا تره‌مپ، هاوسه‌ری دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، داوای له هاوسه‌ره‌كه‌ی كردووه، یاریده‌ده‌رێكی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له كۆشكی سپی دووربخاته‌وه.
داواكه‌ی میلانیا له دژی میرا ریكاردێله و ستیڤان گریشام، گوته‌بێژ به ناوی میلانی ده‌ڵێت: "هه‌ڵوێستمان ئه‌وه‌یه كه ئه‌و یاریده‌ده‌ره چیدیكه شایسته‌ی ئه‌وه نییه له كۆشكی سپی كاربكات".
به گوێره‌ی وێبسایتی سكای نیوز، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ره‌تیكردووه‌ته‌وه ریكاردیل له كار لابدات، هاوكات ئه‌و خانمه یاریده‌ده‌رده ده‌ڵێت: "یاریده‌ده‌ره‌كانی خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا، له‌وه‌ته‌ی گه‌شتی ئه‌فریقایان كردووه، به به‌رده‌وام ره‌خنه‌ی لێده‌گرن".
رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرنالی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه، كێشه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه "بۆ شوێنی دانیشتن له‌ناو فڕۆكه و داواكارییه‌كان بۆ به‌كارهێنانی كه‌لوپه‌له تایبه‌ته‌كان به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی".
تیمی میلانیا، گومان له ریكاردیل ده‌كه‌ن و به سه‌رچاوه‌ی "ده‌نگۆ نه‌رێنییه‌كان له‌سه‌ر میلانیا" و ستافه‌كه‌ی وه‌سفی ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی میدیاكان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و كۆشكی سپی، داواكه‌ی میلانیایان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و ژنه ره‌تكردووه‌ته‌وه.
ئ. م