جیهان لە بەریتانیا ئۆتۆمبێلێك خۆی كێشا بەنێو ھاووڵاتیان و چەندین كەس بوونە قوربانی

لە بەریتانیا ئۆتۆمبێلێك خۆی كێشا بەنێو ھاووڵاتیان و چەندین كەس بوونە قوربانی

K24 - ھەولێر

لە رووداوێكی خۆكێشانی ئۆتۆمێلێك بە نێو ھاووڵاتیان، لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، كەسێك كوژرا و 8 كەسی دیكەش برینداربوون.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لەكاتی ھاتنەدەرەوەی نوێژخوێنانی مزگەوتێك لە شەقامی سێڤن سستەرز لە گەرەكی فێنسبری پارك لە باكووری لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، چەند كەسێكی نەناسراو بە ئۆتۆمبێلەكەیان خۆیان كێشا بە نێو ژمارەیەك ھاووڵاتی لە ئەنجامدا كەسێك كوژرا و 8 كەسیش برینداربوون، كە پێدەچێت سۆماڵی و جەزائیری بن.
بە گوێرەی زانیارییەكان، كەسێكی گومانلێكراو لە شوێنی رووداوەكە دەستگیركرا و پرۆسەی گەڕانیش بە دوای دوو كەسی دیكەدا بەردەوامە.
لە كاردانەوەكانیشدا، ئەنجوومەنی موسلمانانی بەریتانیاش داوای پاراستنی مزگەوتەكانی كرد و تێرێزا مەی سەرۆك وەزیرانیش ھاوسۆزی خۆی بۆ كەسووكاری قوربانییان دەربڕی.

9. sidebar1_home_page