بارەگای لایەنە سیاسییەكان لە بەسڕە سوتێندران

ھێڵی ئینتەرنێت دەوەستێندرێت
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/b0d5ae70-cfab-47fe-bc27-76793d7f5b95/071418TFF.ism/manifest

K24 - ھەولێر

خۆپێشاندەران 9 بارەگای لایەنە سیاسییەكانیان لە شاری بەسرە سوتاند و حكوومەتی عێراقیش ھێڵەكانی ئینتەرنێتی پچڕاند.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشكرایكرد، خۆپێشاندەرانی شاری بەسرە 9 بارەگای لایەنە سیاسییەكانیان سوتاندووە، كە پێكدێن لە 4 بارەگای حزبی دەعوە، ئەوانی دیكەش بارەگاكانی رەوتی حیكمە، حزبی فەزیلە، ھاوپەیمانی فەتح، نوسینگەی میلیشیای عەسائیب ئەحللحەق، ھاوكات حكوومەتی عێراق، ھێڵەكانی ئینتەرنێتی پچڕاندووە.

لەبارەی ژمارەی قوربانیانیشەوە، سەرچاوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، لە كۆی خۆپێشاندانەكانی بەسرە، زیقار، میسان، كەربەلا و واست، 2 كوژراو 61 بریندارھەن، كە زیاتر لە  30 كەسیان لە ھێزە ئەمنییەكانن.

چەند رۆژێكە دانیشتووانی شاری بەسرەو بەشێك لە شارو شارۆچكەكانی دیكەی باشووری عێراق خۆپێشاندانیان دژی حكوومەتی عێراق دەستپێكردووە، داوا سەرەكییەكانی خەڵكی باشووری عێراق خزمەتگوزارییە. لە ھەندێك ناوچەش خۆپێشاندانەكان گرژی تێكەوتووەو كوژراو و برینداری لێكەوتووەتەوە.

ھ.م