رووسیا واده‌ی ناردنی ئێس400ی بۆ توركیا ئاشكرا كرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی رووسیا بۆ هه‌نارده‌كردنی چه‌ك، "ئه‌لیكسه‌نده‌ر میگییڤ"، رایگه‌یاند، یه‌كه‌م كاروانی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كی ئێس400 له مانگی ته‌مموز/ یۆلیۆی ئه‌مساڵدا ره‌وانه‌ی توركیا ده‌كرێت.
گوتیشی: "مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره رێككه‌وتوون، به‌شێكی ئه‌و سیستمه له‌سه‌ر خاكی توركیا دروست بكرێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه هه‌موو شتێكمان تاووتوێ كردووه. له‌سه‌ر هه‌موو شتێكیش رێككه‌وتووین و هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه. له چوارچێوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ماندا كار ده‌كه‌ین".
ئه‌لیكسه‌نده‌ر میگییڤ باسی له‌وه‌ش كرد، رووسیا و توركیا، پرسی پێشخستنی پرۆگرامی پرۆژه‌كانیان له بواری به‌رهه‌مهێنانی بزوێنه‌ر، فڕۆكه و هێلیكۆپته‌ر تاووتوێ كردووه و هه‌ماهه‌نگیی ته‌واو له نێوانیاندا هه‌یه.
توركیا به بڕی دوو ملیار و نیو، چوار تیپی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كی "ئێس400"ی رووسی كڕیوه و ئه‌وه‌ش بووه‌ته جێی نیگه‌رانیی ئه‌مه‌ریكا و په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر