"كڕین و فرۆشتن به لێژنه په‌رله‌مانییه‌كانی عێراقه‌وه ده‌كرێت"
K24- هه‌ولێر:
رەوتی حیکمەی نیشتمانی هۆشداری لە کڕین و فرۆشتنی لیژنەکانی پەرلەمانى عێراق دەدات و هه‌ندێك لێژنه‌ی گرنگ كڕین و فرۆشتنیان پێوه ده‌كرێت و داواش له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات، لێكۆڵینه‌وه له‌مباره‌یه‌وه بكات.
جاسم بەخاتی، پەرلەمانتاری رەوتی حیکمەی نیشتمانی بە سەرۆکایەتی عەممار حەکیم رایگەیاند، پێویستە پەرلەمان لێکۆڵینەوە لە دەنگۆی کڕین و فرۆشتنی سەرۆکایەتی لێژنه پەرلەمانییه‌كان بەرامبەر بە وەرگرتنی پارە و ئۆتۆمبێل بکات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی ره‌وتی حیكمه گوتیشی: هەندێك لێژنەی گرنگ کڕین و فرۆشتنیان پێوەدەکرێت، بۆیە پێویسته پەرلەمان هەڵوێست لەو بارەیەوە وەربگرێت.
لە دانیشتنی رابردووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بەهۆی کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان لایەنەکان لەسەر پۆستی سەرۆک لێژنەکان، نەیتوانرا سەرۆک لیژنەکان دیاریبکرێن.
H.B