کوڕێک ئۆتۆمبێلێکی گرانبەها لەگەڵ باوکیدا دەنێژێت

"نرخی 88 هەزار دۆلارە"

K24 - هه‌ولێر:

کوڕێكی دەوڵەمەندی وڵاتی نایجیریا بە ناوی، ئازوبیک، دوای ئەوەی باوکی دەمرێت بڕیار دەدات لەناو ئۆتۆمبێلێکی گرانبەهای جۆری بی ئێم دەبلیوی ئەڵمانی بینێژێت چونکە "بەڵێنی به‌ باوكی دابوو رۆژێک ئۆتۆمبێلێکی گرانبەهای بۆ بکڕێت".

بەگوێرەی هەواڵێکی پێگەی ئەلیکترۆنی دەیلی مەیلی بریتانی، لە گوندی ئیهیالا لە وڵاتی نایجیریا، کوڕێک تابووتی باوکی دەکاتە بی ئێم دەبلیو و نرخی ئەو ئۆتۆمبێلەش، 66 هەزار پاوەندە (88 هەزار دۆلار).

ئەو کوڕە هۆکاری ئەو رەفتارەی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە باوکی بەشێوازێکی سەردەمیانە بنێرێتە ئەو دونیا و هەمیشەش ویستوویەتی باوکی ئۆتۆمبێلی گرانبەهای هەبێت.

دوای بڵاوبوونەوەی وێنەکانی ئەو مەراسیمە، خەڵکی رەخنەیان لەو رەفتارە گرت و بە "خۆبادان و بەفیرۆدانی پارە" ناویان برد.