حكوومەت لەسەر تەقینەوەی كۆگایەكی چەك لە بەغدا ھاتە دەنگ
K24 - ھەولێر
پاش تەقینەوەی كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی لە بەغدا، كە ھەندێك لە بەرپرسانی عێراق بە پیلانی ئیسرائیلی دەزانن، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رێوشوێنی پێویست دەگرنەبەر.
لە 12/8/2019 كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی لە بەغدا تەقیەوە، كه بووه هۆی كوژران و برینداربوونی زیاتر لە 30 كه‌س. عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق شوێنی رووداوه‌كه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه و فه‌رمانی كرد به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی كۆگاكانی چه‌ك.
هاوكات سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا، لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری ته‌قینه‌وه‌ی كۆگاكانی چه‌كدا بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی رووداوی له‌م شێوه‌یه دووباره نه‌بێته‌وه.
له ماوه‌ی رابردوودا، له چه‌ندین ناوچه‌ی عێراق كۆگاكانی چه‌ك و تەقەمەنی هێزه عێراقییه‌كان ته‌قیینه‌وه، و زیانی گیانی و ماددیان لێكه‌وته‌وه، به‌ڵام تائێستا هۆكاری ته‌قیینه‌وه‌كان ئاشكرا نه‌كراوه.
تەقینەوەی كۆگای چەك و تەقەمەنی لە بەغدا كاردانەوەی لێكەوتەوە، لەوبارەوە فازڵ ئه‌بو ره‌غیف، پسپۆڕی ئه‌منی نزیك له ده‌زگای هه‌واڵگری عێراقی ئاشكرایكرد، چه‌ند زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستن، ئاماژه به بوونی پلانێكی ئیسرائیل بۆ بۆردومانكردنی كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق ده‌كه‌ن.
ئه‌بو ره‌غیف به كه‌ناڵی "رووسیا الیوم"ی راگه‌یاندووه، "به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له به‌رده‌ستی ئه‌واندایه، پلانی ئیسرائیل بۆ بۆردومانكردنی كۆگا و جبه‌خانه‌كانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی شه‌عبییه، نه‌ك بۆ باره‌گای چه‌كداره‌كان و پێكهاته‌كانی، ئه‌مه له بنه‌ڕه‌ته‌وه دوور نییه".
ھ.م