فه‌لاح مسته‌فا بۆ ئه‌مه‌ریكا: به مانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ناوچه كوردستانیه‌كان ئێران سنووری وڵاتان ده‌به‌زێنێت
K24- هه‌ولێر:
فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مریكی راگه‌یاندووه، به فه‌رمی داوایان له ئه‌مریكا كردووە نوێنه‌رێكی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا دەستنیشان بكات.
فه‌لاح مسته‌فا رایگه‌یاندووه كه هه‌رێمی كوردستان ئێستاكه له‌ژێر مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌دایه، بۆیه پێویسته كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌زووترین كات رۆڵێكی كاراتری هه‌بێت له‌چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه. ھاوكات ئەوەشی روون كردۆتەوە، كە ئەو زمانەی حكومەتی عێراق بەرامبەر بە ھەرێمی كوردستان بەكاری دەھێنێت، زمانێكە تەنھا لەگەڵ دوژمنان بەكار دێت.
باسیشی لەوە كردووە، كە بارودۆخەكە دەخوازێت ئەمریكا رۆڵێ زیاتر بگێڕێت بۆ ئەوەی ئاگربەستی كۆتایی رابگەیێندرێت لە نێوان حكومەتی ھەرێم و بەغداد.
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش به‌و رۆژنامه‌یه‌ی راگه‌یاندووه كه داواكه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان به‌ده‌ستگه‌یشتووه و تاوتوێشی ده‌كه‌ن.
لەسەر پرسی ریفراندۆم، فەلاح مستەفا رەخنەی ئەوەی شیكردۆتەوە، بە لەبەرچاوگرتنی خواستی گەلی كورد ئەمریكا دەیتوانی رۆڵێكی ئەرێنی بگێڕێت.
ئەوەی پەیوەندی بە ناوچە كێشەلەسەركان ھەیە، كە لە دوای 16 ئۆكتۆبەر میلیشیاكانی حەشدی شەعبی كە ئێران پاڵپشتیان دەكات، دەستی بەسەر داگرتوون، بەرپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی ئەوەی دووپات كردۆتەوە، كە كورد ناخوازێت ئەو میلیشیایانە لەو ناوچانە بمێننەوە، چونكە لەتەك زیادكردنی بەریەككەوتن، مانەوەیان دەستی ئێران لە ناوچەكە كراوەتر دەكات و دەپەڕێتەوە سنووورەكانی تر.
لەسەر پێویستی بەشداری كارای ئەمه‌ریكا لە گفتوگۆكانی نێوان و حكومەتی ھەرێم و عێراق، فەلاح مەستەفا جەختی لەوە كردۆتەوە، كە ئەوە زۆر پێویستە و رۆڵی نێردەی سەرۆكی ئەمه‌ریكاش لە ھاوپەیمانیەتی دژی داعش پەیوەست نیە بە كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا.