پەرلەمانی کوردستان لیژنەکان پێکدەهێنێت
K24 – هه‌ولێر:
پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاد، ئەمڕۆ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی پرسی دانانی لیژنەکان، لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆدەبێتەوە.
دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، ڤالا فەرید، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان روونیکردەوە: "تا چوارشەممە هەوڵی پێکهێنانی لیژنەی یاسایی دەدەن و دواتریش لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان تەواوی لیژنەکانی دیکە پێکدەهێنن".
دوێنی دووشەممە 18/02/2019، پەرلەمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی کۆبووەوە و بەگوێرەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، ڤالا فه‌رید كاندیدی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شێوه‌ی كاتی كرایه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان تا ئه‌و كاته‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كاندیدی خۆی بۆ ئه‌و پۆسته دیاری ده‌كات، كه ئه‌گه‌ری زۆره بێگه‌رد تاڵه‌بانی بێت.
هه‌روه‌ها، هێمن هه‌ورامی له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، كرایه جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و مونا قه‌هوه‌چی له پێكهاته‌ی توركمانەکان دوای رێككه‌وتنی نێوان لایه‌نه توركمانه‌كان كرایه جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان و بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌و پۆسته به‌رده‌وام ده‌بێت.