غازی سووریا چه‌ته‌كانی رووسیا ده‌سووتێنێ
K24 - هه‌ولێر:
له كاتێكدا هێشتا رووسیا نكۆڵی له په‌یوه‌ندی فه‌رمی نێوان مۆسكۆ و ئه‌و چه‌تانه ده‌كات كه هه‌فته‌ی رابردوو به‌هۆی بۆمبابارانی فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكاوه له سووریا كوژران، به‌ڵام زانیاریی و ورده‌كاری نوێ له‌سه‌ر ئه‌و كرده‌یه ئاشكرابووه‌و ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌ده‌ن ئامانجی ئه‌و میلیشیایه ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كێڵگه‌یه‌كی گرنگی غاز بووه له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵات.
پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی سووریا باسی سه‌رمایه‌دارێكی نزیك له به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سووریا ده‌كه‌ن بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌تانه بخاته ته‌ڵه‌وه‌و قایلی كردوون تا بچن كۆنترۆڵی كێڵگه‌ی غازی كۆنیكۆ بكه‌ن كه گرنگترین كێڵگه‌ی غازی سووریایه.
له كاتێكیشدا ورده‌كاری زۆر له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رمایه‌داره‌ی نزیكی ئه‌سه‌د نییه، به‌ڵام رۆژنامه‌ی ته‌له‌گراف له زاری یه‌كێك له ئه‌ندامانی "ڤاگنه‌ر" كه كۆمپانیایه‌كی به‌ڵێنده‌رایه‌تی رووسی تایبه‌ت و نادیاره و سه‌ربازگه‌یه‌كی له بنكه‌ی سه‌ربازیی تایبه‌ت له باشووری رووسیا هه‌یه ته‌ئكیدی له‌و زانیارییه كردووه‌ته‌وه .
ئه‌لیكسانده‌ر ئاڤرین، یه‌كێك له ئه‌ندامانی پێشووی ئه‌و میلیشیایه‌ی رووسیا پاڵپشتیان ده‌كات له رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا و هاوڕێی یه‌كێك له كوژراوه‌كانی كێڵگه‌ی كۆنیكۆیه ده‌ڵێت: "هێزه‌كه له‌سه‌ر داوای یه‌كێك له سه‌رمایه‌داره ناسراوه‌كانی نزیك له به‌شار ئه‌سه‌د جوڵه‌ی كردووه و ویستوویانه كۆنترۆڵی ئه‌و كێڵگه‌یه بكه‌ن و ئامانجی ئابووریان هه‌بووه".
كاره‌ساته‌كه سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 7ـی شوبات/ فێبرایه‌ر روویدا، كاتێك میلیشیاكه‌ی ڤاگنه‌ر په‌لاماری پێگه‌یه‌كی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیاندا كه له نزیك كێڵگه‌كه بوون. تۆپبارانی هه‌سه‌ده‌یان كردووه و مووشه‌كیشیان پێوه‌ناون. ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مریكاش كه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی له‌و پێگه‌یه بوون، داوایان كردووه فڕۆكه‌یه‌كی "B-52" بێت هاوكاریان بكات، كاتێكیش هاتووه‌و بۆمبابارانی هێرشكه‌ره‌كانی كردووه، زیاتر له 200 رووسی كوشتووه".
كۆمپانیای ڤاگنه‌ر یه‌كینه‌یه‌كی سه‌ربازییه و ده‌گوترێت پێده‌چێت له‌ژێر كۆنترۆڵی یه‌ڤگینی بریگۆجین دابن كه سه‌رمایه‌دارێكی رووسه و نازناوی "چێشتلێنه‌ری پوتین"ـی سه‌رۆكی رووسیای هه‌یه، چونكه كۆمپانیاكه‌ی خزمه‌تگوزاری خواردن بۆ كۆشكی كرملین دابین ده‌كات. وه‌ك ئه‌وه‌ی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی فۆنتانكای هه‌واڵیی رووسیا ده‌یڵیت.
به‌ڵام یه‌ڤگینی نكۆڵی كردووه په‌یوه‌ندی به كۆمپانیای ڤاگنه‌ره‌وه هه‌بێت و وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكاش ساڵی 2016 سزای به‌سه‌ردا سه‌پاندووه‌و بیانووه‌كه‌یشیان ئه‌وه‌بووه، ریككه‌وتنی ژێر به ژێری زۆری كاریان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا هه‌بووه.
له به‌ریه‌ككه‌وتنێكدا كه له‌وانه‌یه مه‌ترسیدارترینیان بێت له نێوان دووژمنه‌كانی سه‌رده‌می جه‌نگی سارد، سه‌دان چه‌ته‌ی رووسی و ئۆكرانی به‌شداریی هێرشێكیان له دێره‌زوور كردووه و پاڵپشتی هێزه‌كانی سه‌ر به به‌شار ئه‌سه‌دیان كردووه، به‌قسه‌ی دوو كه‌سی رووسی: "ئه‌و میلیشیانه هیچ پاڵپشتییه‌كی ئاسمانیان نه‌بووه تا له كاتی په‌لاماره‌كه‌یاندا پاڵپشتیان بكه‌ن.
به‌رپرسێكی ئه‌مریكی ژماره‌ی كوژراوه‌كانی به 100 كه‌س و 200 تا 300 بریندار ناوبردووه، بێ ئه‌وه‌ی بزانێت ژماره‌ی رووسه‌كانی ناو كوژراو و برینداره‌كان چه‌ندن، پێده‌چێت ئه‌سه‌دیش هانای بۆ كۆمپانیای ڤاگنه‌ر بردبێت تا پارێزگاریی له سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ی سووریا بكه‌ن و له به‌رامبه‌ردا ده‌ست له قازانجی زۆری نه‌وت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی رووسیا هه‌ڵبگرێت. وه‌ك ئه‌وه‌ی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كانی رووسیا ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن.