عه‌للاوی: پێویسته دۆسیه‌ی بوونی په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كان به‌زووترین كات یه‌كلایی بكرێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌یاد عه‌للاوی، سه‌ركرده‌ی ئیئتیلافی وه‌ته‌نییه جه‌خت ده‌كاته‌وه، پێویسته به‌زووترین كات دۆسیه‌ی بوونی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" له ناوچه سنوورییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان یه‌كلایی بكرێته‌وه.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر عه‌للاوی نووسیویه‌تی: "پێویسته دۆسیه‌ی بوونی پارتی كرێكارانی كوردستان له هه‌رێمی كوردستان به‌زووترین كات یه‌كلایی بكرێته‌وه و قبووڵی ناكه‌ین ئه‌و ناوچانه ببنه سه‌رچاوه‌ی زیانگه‌یاندن به ئه‌وانی دیكه".
جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، "هه‌روه‌ك نابێت توركیاش سه‌روه‌ری عێراق پێشێل بكات و یاری به پشكی عێراق له ئاوی روباری فورات بكات".
له درێژه‌ی تویته‌كه‌یدا عه‌للاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، "ده‌بێت شه‌فافیه‌ت، خۆشه‌ویستی و دراوسێ چاكی بخرێنه پێشه‌وه و گفتوگۆ و دانوستانیش گونجاوترین چاره‌سه‌رن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته".
H.B