"كه‌س نازانێ له قه‌ڵا داخراوه‌كه‌ی عێراقدا چی ده‌گوزه‌رێ"
K24 - هه‌ولێر:
ماجد شنگالی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، دوا له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌كات، به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای سۆمۆ بگۆڕێت و كۆمانیاكه‌ی به "قه‌ڵایه‌كی داخراو" ناوبردووه و ده‌ڵێت "ساڵانه به به‌های ملیاره‌ها دۆلار رێككه‌وتن و گرێبه‌ستی دارایی و بازرگانی واژۆ ده‌كات، بێ ئه‌وه‌ی كه‌س هیچ زانیارییه‌كی له باره‌یانه‌وه هه‌بێت".
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه ده‌ڵێت "هه‌ندێك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌ن، كاتیان به‌سه‌رچووه‌و زیاتر له 8 ساڵه له‌و پۆستانه‌دان و ژماره‌یه‌كیان نزیكه‌ی 10 ساڵه به‌رێوه‌به‌ری گشتین، یه‌كێك له‌و كه‌سانه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای سۆمۆی نیشتمانییه و رێگه‌ی به گه‌نده‌ڵی و به هه‌ده‌ردانی سه‌روه‌ت و سامانی دامه‌زراوه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌كان داوه‌و جیاكاری ده‌كات".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی "پاكی و لێهاتوویی زۆر گرنگه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پۆسته گرنگه‌كان به‌رێوه‌ده‌به‌ن، به‌ڵام مانای ئه‌وه نییه ئه‌و كه‌سه هه‌موو ئه‌و ماوه‌یه له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه، له كاتیكدا توانا و لیهاتوویی زۆر له وڵات‌دا هه‌یه و نابێت پۆسته‌كان له كه‌سێكدا كورتبكرێنه‌وه".
ماجد شنگالی ئه‌وه‌یشی گوتووه كه "كۆمپانیای سۆمۆ، ساڵانه گرێبه‌ستی دارایی و رێككه‌وتنی ژێربه‌ژێری بازرگانی به به‌های ملیاره‌ها دۆلار كردووه، ئه‌و كه‌رته سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهاتی عیراقه، به‌ڵام كه‌س زانیاری له باره‌ی كاره‌كانیان و چۆنییه‌تی فرۆشتنی نه‌وت نییه له كۆمپانیاكه‌وه بۆ كۆمپانیا جیهانییه‌كان. هه‌روه‌ها كه‌س نازانێ پێوه‌ره‌كانی ده‌ستنیشانكردنی كه‌س و كۆمپانیاكان چییه كه به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت له سۆمۆ ده‌كڕن كه بازاڕه‌كانی عێراق پیویستیان پێیه‌تی".
بۆیه شنگالی پێیوایه، هێشتنه‌وه‌ی كه‌سێك بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ له‌و پۆسته گرنگه‌دا كارێكی راست نییه و له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ئه‌و چاكسازیانه‌دا نییه كه گه‌لانی عێراق داوای ده‌كه‌ن، بۆیه سۆمۆ بووه‌ته "قه‌ڵایه‌كی داخراو" كه‌س نازانێت له پشت ده‌رگاكانییه‌وه چی ده‌گوزه‌رێت".
به‌و هۆیه‌وه داوای له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق كردووه "به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای سۆمۆ بگۆڕێت و چاكسازییه‌كانی جێبه‌جێ بكات"، چونكه به‌ڵێنی دابوو سه‌رجه‌م دۆسیه‌كان بكاته‌وه و هه‌موو گرێبه‌سته‌كانی رابردووش بخاته به‌رده‌ستی لیژنه‌یه‌كی حكومی و په‌رله‌مانیی".
رۆژی 174/2017 عه‌لی فه‌یسه‌ڵ فه‌یاز، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتبووی "ته‌مومژێك له كۆمپانیای به بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق "سۆمۆ" هه‌یه و پێویست نییه سیاسه‌تی دارایی وڵات له ده‌ستی كۆمپانیایه‌كی "مامناوه‌ند" بێت و له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتییه‌وه به‌ڕێوه‌ببرێت".