یانه‌ی هه‌ولێر له دوایین خوله‌ك له به‌غدا ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی گێرا
له خولی نایابی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له به‌غدا له دوایین خوله‌ك گۆڵێكی كوشنده‌ی له دژی یانه‌ی كاره‌با كرد و دووه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه به‌ده‌ستهێنا.
یانه‌ی هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی بووه میوانی یانه‌ی كاره‌با، یارییه‌كه به درێژایی 90 خوله‌ك به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ به‌رده‌وامی هه‌بوو، دواتر له خوله‌كی 93ـی زیادكراوی یارییه‌كه، محه‌مه‌د جه‌فال هێرشبه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر 3 خاڵی یارییه‌كه‌ی بۆ یانه‌كه‌ی پایته‌ختی باشووری كوردستان به‌ده‌ستهێنا.
یانه‌ی هه‌ولێر به‌م سه‌ركه‌وتنه به 8 خاڵ بۆ پۆلێنی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی خولی نایابی عێراق سه‌ركه‌وت، هه‌ولێر له‌م وه‌رزه 2 بردنه‌وه، 2 به‌رامبه‌ربوون و شكستێكی هه‌یه، یانه‌ی هه‌ولێر یاری داهاتووی له نێو یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر نه‌فتی میسان ده‌بێت.