پارتى: عه‌بادى له‌ پێناو كۆكردنه‌وه‌ى ده‌نگ سزاى هه‌رێمى كوردستان ده‌دات

بڕياره‌ له‌ مانگى ئايارى داهاتوودا، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتى له‌ عێراق به‌ڕێوه‌بچێت

K24 – هه‌ولێر:

مه‌حمود محه‌مه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، رايگه‌ياند، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى و زۆربه‌ی به‌رپرسانی دیكه‌ی به‌غدا بۆ راكێشانی ده‌نگده‌ری شیعه‌ و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ بۆ خۆیان سزای كوردستان ده‌ده‌ن و سیاسه‌تیان به‌رامبه‌ر به‌ كورد توندتر ده‌كه‌ن.

بڕياره‌ له‌ مانگى ئايارى داهاتوودا، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتى له‌ عێراق به‌ڕێوه‌بچێت و له‌ ئێستاوه‌ لايه‌نه‌ سياسييه‌كان به‌ نواندنى هه‌ڵوێستى توند و درووستكردنى گرژى زياتر له‌ به‌رامبه‌ر هه‌رێمى كوردستان هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى سۆزى ده‌نگده‌رانى عێراق ده‌ده‌ن.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/1a79f916-29f6-401b-b1e1-e1f7ab6d3f45/021818XZJ.ism/manifest