سوپاى توركيا تۆپبارانى ناوه‌ندى عه‌فرينى ده‌ستپێكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
په‌يامنێرى كوردستان24، له عه‌فرين، رايگه‌ياند، ئه‌مشه‌و تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا ده‌ستيانكردووه‌ته‌وه به تۆپبارانكردنى ناوه‌ندى شارى عه‌فرين.
به گوێره‌ى زانيارى په‌يامنێرى كوردستان24، تۆپبارانه‌كه زيانى گيانى و ماڵى لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، چالاكانى عه‌فرين له رێى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووكه‌وه، بڵاويانكرده‌وه، تۆپخانه‌كانى توركيا گه‌ڕه‌كى "مه‌حمووديه"، "رێگه‌ى جندرێس" و ده‌وروبه‌رى گوندى "كفر شيلى"يان به چڕى تۆپباران كردووه.
له‌و باره‌يه‌وه لاپه‌ڕه‌ى "شبكة عفرين الحدث" بڵاويكردووه‌ته‌وه، "له ئاكامى ئه‌و تۆپبارانه‌دا شه‌هيد و بريندار هه‌ن".
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و چالاكانه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ كاتژمێر (07:30)سوپاى توركيا به هێليكۆپته‌رى جۆرى "كوبرا"، گونده‌كانى "سناره، ئه‌نقه‌له"ى سه‌ر به ناحيه‌ى "شى" و گوندى "هيكجه"ى سه‌ر به ناحيه‌ى "جندرێس"يان بۆمبابارانكردووه.
تۆپبارانى ئه‌و ناوچانه دواى ئه‌وه دێت، بڕيار بوو ئه‌مشه‌و هێزه "ميلييه‌كان"ى سه‌ر به سووريا بۆ پشتيوانى له يه‌په‌گه بگه‌نه عه‌فرين.
له‌و باره‌يه‌وه سايتى "مه‌يادين" بڵاويكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سوپاى توركيا هه‌موو ئه‌و رێگه و ناوچانه‌ى بۆمبابارانكردووه، كه ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌بوو، لێيانه‌وه هێزى پشتيوانى بگاته عه‌فرين و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆى دواكه‌وتنى چوونى هێزه ميلييه‌كان بۆ پشتيوانى له يه‌په‌گه.
هێرشى سوپاى توركيا پێ ده‌نێته 32ه‌مين رۆژييه‌وه و به گوێره‌ى زانيارييه رۆژنامه‌وانييه‌كان تا ئێستا توركيا "نه‌يتوانيوه" نه‌خشه‌ى شه‌ڕه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندى خۆي‌دا بگۆڕێت.
ناردنى هێزى پشتيوانى بۆ عه‌فرين له لايه‌ن سوورياوه، بووه‌ته جێى ناڕه‌زايى توركيا و هه‌ريه‌ك له سه‌رۆك كۆمار، وه‌زيرى ده‌ره‌وه، وته‌بێژى حكومه‌تى توركيا دژى ئه‌و هه‌وڵه وه‌ستاونه‌ته‌وه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ، رايگه‌ياند، "ئێمه كێشه‌مان نييه، ئه‌گه‌ر سوپاى سووريا بگه‌ڕێته‌وه عه‌فرين؛ بۆ ئه‌وه‌ى له يه‌په‌گه پاكى بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ پاراستنى ئه‌و رێكخراوه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وا؛ هيچ كه‌سێك ناتوانێت به‌ر به سه‌ربازانى تورك بگرێت".
هه‌روه‌ها ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ره‌سمى توركيا (ئه‌نادۆڵ) بڵاويكرده‌وه، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و گوته‌بێژى حكوومه‌تى توركیا، به‌كر بۆزداغ، له‌باره‌ى هەواڵێکی ئاژانسی ساناوە گوتى: "ئاژانسی هەواڵی سووریا (سانا) رایگەیاندووە، گوایە ژمارەیەک گروپی چەکداری سەر بە رژێمەکەی ئەسەد دەچنە ناو عەفرینەوە. بڵاوکردنەوەی هەواڵێکی لەو شێوەیە لەلایەن ئەو ئاژانسەوە کارێکی درووست نییە، هەواڵێکی لەو شێوەیەش دوورە لە راستیيەوە".
به‌كر بۆزداغ سەبارەت بە ئه‌گه‌رى گواستنه‌وه‌ى هێزى سه‌ربازیى سووریا بۆ عه‌فرین هۆشدارى دايه ديمه‌شق و رايگه‌ياند، "ئه‌گه‌ر رژێمى سووریا به‌مه‌به‌ستى به‌رگریكردن له په‌یه‌ده/یه‌په‌گه بیر له گواستنه‌وه یه‌كه سه‌ربازییه‌كان بۆ عه‌فرین بكاته‌وه یانیش هه‌نگاوێكى به‌م جۆره بنێ، ئه‌وا ده‌بێته هۆكارى سه‌رهه‌ڵدانى كاره‌ساتى گه‌وره له ناوچه‌كه‌دا".
ئ.ر