چارەنووسی فڕۆكەخانەكان یەكلایی دەكرێتەوە

شاندێكی بەغدا سەردانی ھەولێر دەكات

K24 - ھەولێر

ئەمرۆ شاندێکی حکومەتی عێراق دێتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.

تاریق گەردی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی بە کوردستان24 راگەیاند: "ئەمرۆ شاندێکی حکومەتی عێراق سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ لەبارەی فڕۆکەخانەکان و دەروازە سنوورییەکانەوە دەکەن و رەنگە رێککەوتنی نێوان هەردوولا لەوبارەیەوە واژوو بکرێت".

گوتیشی: "پێشبینی دەکرێت بەر لە کۆتایی ئەم مانگە ھەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی بکرێنەوە".

سه‌ره‌تایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ شاندێکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی کەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، وەزیری ناوخۆی عێراق کۆبوونەوە دوای گەڕانەوەی شاندەکەش لەراگەیاندراوێکی ھاوبەشدا ئەوەیان خستەڕوو، رۆژی دووشەممە واتا ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی دیکەی دووقۆڵی لە هەولێر ئەنجامدەدەن و لەبارەی فڕۆکەخانەکان و دەروازە سنوورییەکان و بەنداوەکان و چەند پرسێکی دیکەوە رێکدەکەون.

بەگوێرەی زانیارییەكانی پێگەی سۆمەرییە نیوز، كەمێك پێش ئێستا شاندی بەغدا بەرەو ھەولێر بەڕێكەوتوون.

ھ.م