باشووری کوردستان ئاگر له‌ باڵه‌خانه‌یه‌كی به‌شه‌ ناوخۆیی قوتابییانی زانكۆی سلێمانی ده‌كه‌وێته‌وه‌

ئاگر له‌ باڵه‌خانه‌یه‌كی به‌شه‌ ناوخۆیی قوتابییانی زانكۆی سلێمانی ده‌كه‌وێته‌وه‌

K24 - سلێمانی:

به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ك له‌ باڵه‌خانه‌ی به‌شه‌ ناوخۆیی قوتابییانی زانكۆی سلێمانی، كه‌ به‌ "داخلی قلیاسان" ناسراوه‌ و تایبه‌ته‌ به‌ كوڕان، چوار قوتابی ته‌ندرووستییان تێكچووه‌ و تا ئێستاش ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 له‌ سلێمانی، به‌هۆی ئاگره‌كه‌، كارمه‌ندێكی به‌رگری شارستانی گیانی له‌ ده‌ستدا و 10 قوتابیش برینداربوون.

ئاگره‌كه‌ له‌ ژێرزه‌مینی یه‌كێك له‌ باڵه‌خانه‌كان بووه‌ و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و ئاگركوژێنه‌وه‌، گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌.

تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن به‌رده‌وامن له‌ هه‌وڵدان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌.

ئێستا باڵه‌خانه‌كه‌ چۆڵكراوه‌ و هیچ قوتابییه‌ك له‌ناو به‌شه‌ ناوخۆییه‌كه‌دا نه‌ماوه‌.

9. sidebar1_home_page