نه‌جم جبووری: ژێرخانی مووسڵ كێشه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه
K24 - مووسڵ
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای نه‌ینه‌وا رایده‌گه‌یه‌نێت، دۆسیه‌ی ئه‌منیی شاری مووسڵ له ده‌ست پۆلیسه و ئه‌وانه‌ی له رووداوی نقوومبوونی به‌له‌مه‌كه‌شدا، كه‌مته‌رخه‌م بوونه، به سزای خۆیان ده‌گه‌ن.
نه‌جم جبووری، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا بە كوردستان24ی رایگه‌یاند، ژێرخانی مووسڵ كێشه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه و پێویستی به چاره‌سه‌ركردنه. له باره‌ی دۆخی ئه‌منیشه‌وه ئاماژەی بەوەدا، كه ناهێڵن كه‌سانێك بۆ دۆخی مووسڵ ژه‌هری خۆیان بڕێژن و ده‌بێت پارێزگاری له شاره‌كه‌یان بكه‌ن.
نه‌جم جبووری گوتی: "پرسی زۆری ژماره‌ی هێزه‌كان و بنكه‌كانیان له پارێزگای نه‌ینه‌وا، گه‌وره كراوه. به‌شێكی خه‌ڵك به نه‌رێنی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا ده‌كه‌ن، ئێمه هێڵی سوورمان نییه، دۆسیه‌ی ئه‌منیی نه‌ینه‌وا له ده‌ست پۆلیسه و له‌و باره‌یه‌وه زێده‌ڕۆیی ده‌كرێت، له راستیدا دۆخه‌كه ده‌ڕوات به‌ڕێوه. كێشه‌ی گه‌وره له ژێرخانی شاری مووسڵدا هه‌یه، پرده‌كان پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه و ئێمه‌ش وه‌ك شانه‌ی قه‌یران، قسه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ئاوه‌دانه‌كردنه‌وه كردووه و پێمان گوتن، ده‌بێت پردی جێگیر دروست بكرێن".
گوتیشی: "دۆسیه‌ی رووداوه‌كه ره‌وانه‌ی دادگا كراوه، ئه‌وه‌ی كه‌مته‌رخه‌م بێت، سزای خۆی وه‌رده‌گرێت. مووسڵ شاری هه‌مووانه و ده‌بێت یه‌كگرتوو بین و رێگه نه‌ده‌ین كه‌سانێك ژه‌هری خۆیان بڕێژن و ده‌بێت پارێزگاری لێ بكه‌ین".
ھ.م