ئیسرائیل هه‌وڵه‌كانی بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان خێراتر ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارانی ئیسرائیل له هه‌ردوو فراكسیۆنی حزبه‌كانی "لیكۆد و ئیسرائیل ماڵی ئێمه‌یه" له كنیست گفتوگۆكانیان بۆ دیراسه‌كردنی بابه‌تێك چڕكردۆته‌وه، كه ئامانجی یارمه‌تیدانی كورده بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ له هه‌ریه‌ك له باكوور، باشوور و رۆژئاوای كوردستان.
رادیۆی فه‌رمی ده‌نگی عیبری له ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه، په‌رله‌مانتارانی ئیسرائیل له كنیست خشته‌ی كاری ئه‌و بابه‌ته‌یان پێشكه‌ش به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یان كردووه.
وه‌ك له داواكه‌ی په‌رله‌مانتارانی ئیسرائیل‌دا هاتووه، ئه‌و پێشنیازه‌یان دوای لاوازبوونی په‌یوه‌ندی نێوان ته‌لئه‌ڤیڤ و ئه‌نقه‌ره و هه‌روه‌ها فراوانبوونی هه‌ژموونی ئێران له‌ناوچه‌كه و به‌رهه‌ڵستیكردنی كوردستان بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ له ناوچه‌كه هاتووه.
رادیۆی ده‌نگی عیبری ئاماژه‌ی به‌وشكردووه، ته‌لئه‌ڤیڤ تاكه وڵات بووه كه پشتگیری له سه‌ربه‌خۆیی كورد و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ له هه‌رێمی كوردستان كردووه و، به ئاشكرا پشتیوانی خۆی بۆ ریفراندۆمه‌كه‌ی ساڵی رابردووی خه‌ڵكی كوردستان نیشان داوه.
پێشتریش له سه‌روبه‌ندی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، له 25 ئه‌یلولی ساڵی 2017، بنیامین ناتانیاهۆ پشتیوانی ته‌واوی ته‌لئه‌ڤیڤی بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی خاوه‌ن سه‌روه‌ری له هه‌رێمی كوردستان نیشاندابوو.
H.B