33 تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە گەرمیان دەستنیشانکران
K24 - گەرمیان
وەزارەتی تەندروستی تووشبوونی 33 کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەڤەری گەرمیان راگەیاند.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی تووشبووەکان پێکهاتوون لە: 23 پیاو، 9 ئافرەت و منداڵێک کە هەموویان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و حەوتیان کارمەندی نەخۆشخانەن.
دەقی راگەیەندراوەکە:
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، سی و سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران، بیست و سێ پیاو و نۆ ئافرەت ومنداڵێك، گشت تووشبووەکان بەرکەوتووی تووشبووی پێشوون و حەفت تووشبوو کارمەندی نەخۆشخانەن، گشت تووشبووەکان دانیشتووی قەزای کەلارن لە گەڕەکەکانی شەھیدان و ڕوناکی و گوندی ڕووناکی و ڕاپەڕین و شۆڕش و جوتیاران و کەلاری نوێ و گردەگۆزینە و فەرمانبەران و کەلار کۆن و ئاوارەکان.
وەزارەتی تەندروستی
٩ حوزەیران ٢٠٢٠