عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركووك هه‌وڵده‌ده‌ن به‌ر له‌ ریفراندۆم حه‌ویجه‌ ئازاد بكرێته‌وه‌

کورد لەگەڵ عەرەبی سوننەی کەرکوکدا لەسەر پێکھێنانی ژوورێکی ھاوبەش ڕێکەوتوون بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لەناوچەدابڕاوەکان

K24 – كه‌ركووك:

بەرپرسانی کورد لەگەڵ عەرەبی کەرکووك رێکكەوتوون لەسەر دروستکردنی لێژنەیەک و ئەندامێکی لێژنەکەیش کە لە پێکھاتەی عەرەبە باس لە کاری لێژنەکە دەکات، عەرەبەکان دەیانەوێت پێش ئەنجامدانی ریفراندۆم، شارۆچکەی حەویجە کە لەژێر دەسەڵاتی داعشە ڕزگاربکرێت.