هه‌وڵه‌كانى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان چڕتر ده‌كرێنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
خەڵكی كوردستان چاوەڕێ بوون لەم چەند رۆژەدا پەرلەمان كارا بكرێتەوە، بەڵام ئێستا بزووتنەوەی گۆڕان بە مەرج ئامادەی كاراكردنەوەیەتی و داوای دواخستنی ریفراندۆمیش دەكات.
پارتی و یەكێتیش سوورن لەسەر ئەوەی ئەگەر گۆڕان ھەنگاو نەنێت و نەیەتە پێش، ئەوا ئەوان په‌رله‌مان كارای دەكەنەوە و دواخستنی ریفراندۆمیش بە ھەموو شێوەیەك رەتدەكەنەوە.
هاوكات ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم دوو رۆژی دیكەی بۆ ھێزە سیاسيیەكانی باشووری كوردستان درێژكردەوە، دوای ئەوەی ئەو دوو ھەفتەیە تەواو بوو كە ئەنجوومەنەكە بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان د‌یاریكردبوو.
ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دەڵێت: گەر بزووتنەوەی گۆڕان نەیەتە پێشەوە پارتی لەگەڵ لایەنەكانی دیكە پەرلەمان كارا دەكاتەوە.
هه‌وڵه‌كانى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان له كاتێكدايه كه هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌كارى بۆ به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى ريفراندۆم و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى و په‌رله‌مانى له كوردستان ده‌كات.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، شێروان زراری وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی له‌كاتی به‌شداریكردنی له‌گەشتێكی ھەواڵەكانی كوردستان24 رایگه‌یاند، كۆمسیۆن بڕیاریداوه، ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتی خۆیدا به‌ڕێوه بچن ، زۆربه‌ی ئاماده‌كاریه‌كانیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كراون ، ھەندێك ئامادەكاری كە ماون، له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌دا ته‌واو ده‌بن.