باڵیۆزی ئێران: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان زۆر باشن
K24 - هه‌ولێر:
ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە عێراق رايگەیاند، پەیوەندیی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان پەیوەندیی نێوان دوو گەلە و لە ماوەی داهاتووشدا بەردەوام دەبن لە هەماهەنگیکردن لەگەڵ کابینەی داهاتووی حکومەت و پەرلەمانی کوردستان.
ئیرەج مەسجیدی، باڵیۆزی ئێران لە عێراق, له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، به كوردستان24ی راگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كان په‌یوه‌ندیی نێوان دوو گه‌له و درێژه به هه‌ماهه‌نگی نێوانیان ده‌ده‌ین.
مه‌سجیدی ده‌ڵێت: "ئەمڕۆ پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر باشن، بێگومان ئەم پەیوەندییانە پەیوەندیی دوو گەلن، ئێمە وەک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو هەماهەنگییەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەمانە درێژەی پێدەدەین بەجۆرێک کە لەگەڵ کابینەی داهاتووی حکوومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و گەلی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکانمان بپارێزین".
ئ. م