گوێز به‌ره‌نگارى كوشنده‌ترين نه‌خۆشى ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
توێژه‌ران له زانكۆى ئيلينۆى ئه‌مريكى گه‌يشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ى گوێز به شێوه‌يه‌كى چالاكانه به‌ره‌نگارى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ى كۆڵۆن ده‌بێته‌وه.
ئه‌و توێژه‌رانه 18 ژن و پياوى خۆبه‌خشيان خستووه‌ته ژێر تاقيكردنه‌وه و ئه‌وانيان كردوونه‌ته دوو به‌ش.
به‌شێك له‌و كه‌سانه هه‌ريه‌كيان رۆژى 42 گرام گوێزيان پێ داوون بۆ ماوه‌ى سێ هه‌فته له‌سه‌ر يه‌ك.
به‌شى دووه‌ميان به شێوه‌يه‌كى ئاسايى خواردنى خۆيان خواردووه.
له كۆتاييدا ده‌ركه‌وتووه، گرووپى يه‌كه‌م، راده‌ى پێويست په‌كترياى سوودبه‌خش له ريخۆڵه‌ياندا گه‌شه‌ى كردووه.
له‌و باره‌يه‌وه، حه‌نا هۆڵشر، سه‌رپه‌رشتيارى توێژينه‌وه‌كه ده‌ڵێت: بۆمان ده‌ركه‌وتووه، گوێز مادده‌ى سوود به‌خش له جه‌سته‌مان ده‌رده‌دات. بۆنموونه ترشه‌ڵۆكى زه‌يتى كه يارمه‌تى هه‌رسكردنى خواردن ده‌دات.
هه‌روه‌ها گوێز، زۆر ريشاڵى خۆراكى تێدايه كه پێويستن بۆ پاككردنه‌وه‌ى رێڕه‌وى ريخۆڵه‌كان و يارمه‌تى گه‌شه‌كردنى په‌كترياى سوودبه‌خش ده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر