سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا دۆخى عێراقیان تاوتوێ كرد
K24- هه‌ولێر:
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2/6/2020 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له ماتيو تۆله‌ر، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق كرد و تاوتوێی دۆخی عێراق و دوایین پێشهاته‌كانیان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى عێراق و پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا و لێكه‌وته ئابوورييه‌كانى، هه‌ڕه‌شه و جموجووڵى داعش، ده‌ستبه‌ركاربوونى سه‌رۆك وه‌زيران، مسته‌فا كازمى و هه‌وڵه‌كان بۆ ته‌واوكردنى كابينه‌كه‌ى و ديالۆگى ستراتيژيى عێراق و ئه‌مه‌ريكا كه ئه‌م مانگه به‌ڕێوه دچێت، تاوتوێ كران.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پشتيوانيى هه‌رێمى كوردستانى بۆ حكومه‌تى كازمى دووپات كرده‌وه و هيواى خواست، پێكهاته‌ى كابينه‌كه‌ى ته‌واو بكرێت، تاوه‌كو حكومه‌ت بتوانێت هه‌نگاو بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌ديياته‌كان و دۆخى ئابوورى، سياسى، ئه‌منى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا بنێت.
هه‌ردوولا له‌سه‌ر گرنگيى ديالۆگى ستراتيژيى عێراق و ئه‌مه‌ريكا كۆك بوون كه ده‌بێته چارچێوه‌يه‌ك بۆ په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و ئه‌مه‌ريكا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێ عێراق به‌رژه‌وه‌ندى و ئه‌وله‌ويه‌ته‌كانى خۆى ده‌ستنيشان بكات، هه‌روه‌ها جه‌خت له هاوكاريى ئه‌مه‌ريكا بۆ پشتگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه و پێويستيى به‌رده‌واميى پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له شه‌ڕى دژى تيرۆردا، كرايه‌وه.
دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و گرنگيى هاوكاريى لايه‌نه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه و رۆڵى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له‌مباره‌يه‌وه، هاندانى وه‌به‌رهێنان و كه‌رتى تايبه‌ت له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو، كه ستيڤ فه‌يگن كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو.
H.B