عه‌بادى: به‌رده‌وام ده‌بين له به ئامانجگرتنى داعش له سووريا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى، رايگه‌ياند، عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت له ئه‌نجامدانى هێرشى ئاسمانى بۆ سه‌ر چه‌كدارانى داعش له ناو خاكى سووريادا.
له ميانى كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى هه‌فتانه‌يدا، عه‌بادى گوتى: "عێراق نايه‌وێت ده‌ستوه‌ربداته ناو كاروبارى سوورياوه و گه‌لى سووريا خۆى ده‌بێت بڕيار له چاره‌نووسى بدات".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئاڵۆزتر كردنى ره‌وشى سووريا، ده‌بێته ده‌رچه‌يه‌ك بۆ مانه‌وه‌ى داعش له ناوچه‌كه".
ئه‌وه‌شى گوت: "به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت له وه‌شاندنى گورزى ئاسمانى دژ به چه‌كدارانى داعش له ناو خاكى سووريا".
رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، عه‌بادى رايگه‌ياندبوو، هێزى ئاسمانى عێراق زنجيره‌يه‌ك هێرشى كوشنده‌ى كردووه‌ته سه‌ر پێگه‌كانى داعش له ناو خاكى سووريا.
ئ.ڕ