به‌غدا ده‌رباره‌ی حه‌شدی شه‌عبی دژی ئه‌مریكا هاته ده‌نگ
K24 هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23/10/2017 سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، سه‌رسوڕمانی خۆی له لێدوانه‌كه‌ی ریكس تیلرسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ربڕیوه.
سه‌رچاوه‌كه له لێدوانێكدا كه له نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی عه‌بادییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه گوتوویه‌تی: "ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه‌ی له ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیدان، عێراقی و نیشتمانپه‌روه‌رن، قوربانی زۆریان بۆ به‌رگریكردن له وڵات و گه‌لی عێراق داوه‌و به‌گوێره‌ی یاسایه‌ك كه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌رچوو، له‌ژێر چه‌تری سه‌ركردایه‌تی عێراقدا كۆكراونه‌ته‌وه".
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "هیچ لایه‌نێك مافی ئه‌وه‌ی نییه ده‌ست له كاروباری عێراق وه‌ربدات و چاره‌نووسیان دیاریبكات، عێراقییه‌كان له‌سه‌ر زه‌وی ده‌جه‌نگن و هیچ شه‌ڕكه‌رێكی دیكه‌ی بیانی له عێراق بوونیان نییه".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "بوونی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق و هه‌ر وڵاتێكی دیكه به ژماره‌یه‌كی دیاریكراوه‌و بۆ مه‌به‌ستی مه‌شق و پێشكه‌شكردنی پاڵپشتی لۆجیستی و ئاسمانییه، نه‌ك شه‌ڕكردن له‌سه‌ر خاكی عێراق".
ئه‌و قسانه‌ی سه‌رچاوه نزیكه‌كه‌ی عه‌بادی له كاتێكدایه، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش، ره‌خنه‌ی له لێدوانه‌كانی ریكس تیلرسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گرتووه، كاتێك داوای كرد، ئه‌و میلیشیا چه‌كدارانه‌ی له عێراقن و له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆیان.
زه‌ریف له تویته‌ره‌وه وه‌ڵامی تیلرسنی داوه‌ته‌وه‌و نوسیوویه‌تی "ئه‌و عێراقیانه‌ی راپه‌ڕین تا به‌رگری له خۆیان بكه‌ن و رووبه‌ڕووی چه‌كدارانی داعش بوونه‌وه، بڕۆن بۆ كامه وڵات؟".
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، نوسیوویه‌تی "سیاسه‌تی ئه‌مریكا مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه و مه‌یلی ته‌نها بۆ پترۆدۆلاره".
رۆژی یه‌كشه‌ممه 22/10/2017 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له سعوودیه‌وه گووتی: "له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتایهێنان به داعش، پێویسته ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌ی ئێران پاڵپشتیان ده‌كات بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆیان، پێویسته چه‌كداره بیانییه‌كانی عێراق و راوێژكاره ئێرانییه‌كان بچنه ده‌ره‌وه‌و رێگه به گه‌لی عێراق بده‌ن سه‌رله‌نوێ كۆنترۆڵ بكه‌وێته‌وه ده‌ستی خۆیان".
ئه‌و قسانه‌ی تیلرسن له كاتێكدابوو كه، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له گه‌شتێكدابوو بۆ وڵاتانی كه‌نداو و ناوچه‌كه.