وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان لێدوانه‌كانی وه‌زیری دارایی عێراق ره‌تده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێدوانه‌كانی وه‌زیری دارایی له حكومه‌تی فیدڕاڵ له باره‌ی به‌قاچاغبردنی نه‌وت ره‌تده‌كاته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێدوانه‌كانی وه‌زیری دارایی له حكومه‌تی فیدراڵ له باره‌ی به‌قاچاغبردنی نه‌ون ره‌تده‌كاته‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌م جۆره پڕوپاگه‌ندانه بێ بنه‌ما و بێ به‌ڵگه‌ن.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: ژماره‌كانی تایبه‌ت به هه‌نارده و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی دیلۆیت وردبینیان بۆ ده‌كرێت و بۆ رای گشتی ده‌خرێته‌ڕوو. راستتر ئه‌وه‌یه، كه ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی هه‌مان، رێكاری حكومه‌تی هه‌رێم بگرێته‌به‌ر، به واتای ئه‌وه‌ی كه رێگه بدات، به‌وردبینی و بڵاوكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مێنانی نه‌وت، ئه‌مه‌ش له پێناو شه‌فافیه‌ت و به‌رپرسیارێتی زیاتر له كه‌رتی نه‌وت له‌سه‌ر ئاستی ته‌واوی عێراق دا.
دوای رێككه‌وتنی ئۆپێك، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌مهێنانی كه‌مكردووه‌ته‌وه، و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ له‌سه‌ر بنه‌مای مافه ده‌ستوورییه‌كان و به‌رده‌وام ده‌بێت له مامه‌ڵه‌كردن به به‌رپرسیارێتییه‌وه، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به نه‌وت و غاز
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، له كۆتایی به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: روونكردنهوهكهمان له چوارچێوه‌ی گفتوگۆیه‌كی گشتگیری نێوان هه‌ردوولایه، كه هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستخستنی راستگۆیی له په‌یوه‌ندییه‌كانمان ده‌دات، و هه‌روه‌ها زامنكردن و رێزگرتن له ئه‌رك و مافه‌كانی هه‌ردوولا به گوێره‌ی ده‌ستوور.